ڤلادیمێر پوتین و حەسەن ڕوحانی بە تەلەفوون پێکەوە جڤیان

0
617

ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی خاکەلێوە، کۆشی کرملین باسی لە هەڤجوینێکی تەلەفوونی جیلادیمێر پوتین و حەسەن ڕووحانی پێکەوە کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی کرملین گوتی کە ئەو هەڤپەیڤینە تەلەفوونیە لە دوای گیرانەوەی شاری پالمیرا ئەنجام دراوە و تێیدا دوو لایەن ئەو ڕووداوەیان وەک خاڵی وەرچەرخان و گەشە باس کردووە و هەروەها باسیان لە پێویستی هاوکاری زیاتر لە نێوانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووە.

نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانیش گوتی، د وولایەن لەو هەڤپەیڤینە تەلەفوونییەدا باس لە گرنگترین ڕووداوەکانی ناوچە و جیهان کراوە و ڕا گۆڕینەوە کراوە.

بەپێی وتەکانی نووسینگەی سەرۆک کۆماریی رووسیە، لە هەڤپەیوینە تەلەفوونییەکەی نیوان ڤلادیمێر پوتین و حەسەن ڕوحانیدا هەروەها باس لە زێدەکردنی هاوکاری دوو لایەنە و بردنە سەری ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان دوو لایەن کراوە.

 شایانی باسە کە ئەو هەواڵە لە کاتێکدا بلاو دەبێتەوە کە پێشتر ڕووسیە بەشێکی بەرچاو سەرەکی لە هێزەکانی ۆی لە سووریا کشاندەوە و ئێرانیش ڕایگەیاند کە ئەو پاشەکشەیە تاکتیکییە و بۆ ئاڵوگۆڕی هێزە نەک یەکجارەکی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.