ژەنیاری مەزنی کورد، کەیهان کەلهوڕ، خەڵاتی گێرمی ـی ٢٠١٧ی وەرگرت

0
1014

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکان، کەیهان کەلهوڕ، ژەنیاری مەزن و بەناوبانگی کورد، وێڕای گرووپی “سیلک ڕوود”، خەڵاتی گێرمی ـی ٢٠١٧ی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

ئەو خەڵاتە وەک بەناوبانگترین وگەورەترین خەڵاتی جیهانیی موزیک ئەژمار دەکرێ.

خەڵاتی گێرمی، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا شەوی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە هۆڵی ستیپلزی لۆس ئانجلێس پێشکەش کرا و تێیدا ڕێز لە بەرهەمە ناوازەکانی موزیک لە ساڵی ڕابردوو گیرا.

کەیهان کەلهوڕ، کەمانچەژەنی بەناوبانگی کورد کە ئەندامی گرووپی موزیکی “سیلک ڕوود”ـە، وێڕای ئەو گرووپە بەناوبانگە بە هۆی ئالبۆمی “سینگ می هوم” ئەو خەڵاتەی پێشکەش کرا.

گرووپی موزیکی “سیلک ڕوود”، ساڵی ٢٠٠٠ لە لایەن یویوما، ژەنیاری وێلۆن سلی ئەمریکای و چینی تەبار پێک هات.

لەو گرووپە موزیکیەدا، چەندین ژەنیاری بەناوبانگی جیهانی لە نەتەوە جیاوازەکانەوە تێیدا بەشدارن و ئامانجی گرووپەکەش بە لێک نزیک کردنەوەی نەتەوەکانی جیهانی، باس کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت