ژیانی پێشمەرگەیەکی برینداری کۆمەڵە لە مەترسی دایە

0
2152
Kurdish Peshmerga fighters prepare to fire a rocket launcher Thursday near Bashiqa, outside Mosul.

ڕۆژی کورد: خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتیی هەرێمی کوردستانی باشوور ئەمڕۆ بە بێ تێگەیشتن لە هۆکاری هاتنە ئارای ئاڵۆزی لە نێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و چەند کەسی دەڤەری چۆمان، هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە و بنکەکانی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات.

بە گوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە ٤٠ هەزار کەسی ئەو دەڤەرە هەڵیانکوتاوەتە سەر حیزبەکان و بە بێ ئەوەی کە پەنا بۆ یاسا ببەن تا بکەرانی ئەو کارەساتە دەستبەسەر و رادەستی یاسای بکەن، خۆیان بە چەکی خۆیانەوە هێرشیان کردووەتە سەر حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەلات و بنکەکانیان سووتاندوون.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە کاتی تیرۆرکرانی ٢١٦ کەس لە پێشمەرگە و ئەندامەکانیان لەلایەن کوردانی باشوور بە ئیزنی ئێران و هەروەها ڕادەستکرانەوەی چەندین پێشمەرگەیان لەلایەن حیزبە ئیسلامییەکانی هەرێم، هیچ کات هێرشیان نەکردە سەر ماڵی خەڵکی هەرێم و بە پێچەوانە هاریکارییەکی زۆری مادی و مەعنەویی پێشمەرگە و خەڵکی مەدەنیی ئەو بەشە لە کوردستانیان کردووە.

لە هەمان کاتدا زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە کە بریندار بووە، تا ئێستاش لە ڕێگای خەڵکی ناوچەکە ڕێگای ڕاگواستن بۆ نەخۆشخانەی لێ گیراوە.

خەڵکانی ئەو دەڤەرە کە زۆربەیان ئەندام و پێشمەرگەی یەکیەتیی نیشتمانین، بەپێچەوانەی ئەو دەمانەی کە لە هەمبەر زەخت و زۆریی بەعس یان هێرشی داعش بەرەو کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕایان دەکرد، ئێستا بە چەک و چۆڵێکی زۆرەوە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو شوێنانە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی باشوور، داوای هێورکردنەوەی دۆخەکەی لە خەڵک کردووە و داوا کراوە کە ئەو دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە رادەستی یاسا بکرێن.

لە هەمان کاتێشدا کۆمەڵە و حدکا، داوایان لە ئەندامەکانیان کردووە دۆخەکە هێور بکەنەوە و چاوەڕوانی ڕێنوێنیی زیاتر بن لەمبارەوە.

شارەزایانی سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەو هێرشە بە هەڕەشەیەکی جیدی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەزانن،

لە هەمان کاتدا ئەندامانی پ،ک،ک ـەش دۆخەکەیان قواستووەتەوە و هێرشێکی بەربەرینیان بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەست پێکردووە.

تا ئێستاش بەپێی زانیاریییەکان، هێزێکی ئەوتۆ لە هەرێم بۆ ئەهوەن کردنەوەی خەڵک و بڵاوەپێکردنیان نەچوەتە ئەو شوێنە.

هەندێک لە میدیاکانی هەرێمی کوردستانیش بە هەمان شێوە پشتیوانیی خەڵکەکە دەکەن و دۆخەکەیان ئاڵۆزتر کردووە.

چالاکانی سیاسی لایان وایە بە هۆی چۆنیەتیی ڕووداوەکە و هاندانی بە کۆمەڵی خەڵکانێک کە هیچ ئاگایەکیان لە ڕووداوەکە نیە، دەستی پیلان لە پشت ئەو بابەتەوە هەیە.

هەوڵی ئەو خەڵکانە و دەستەکانی پشتی ئەو ڕووداوە بۆ ئەوەیە کە بەپێی ویستی ڕژیمی ئێران، بنکەکان بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات چۆڵ بکەن،

بەشێک لە چالاکانی سیاسی باس لەوە دەکەن کە پارتی کرێکارانی کوردستان ساڵانێکی زۆرە لەو ناوچە ناوچەی میدیای ڕاگەەیاندووە و باجیش لە خەڵک وەردەگن بەڵام تا ئێستاش خەڵکی ئەو دەڤەرە داوای دەرکرانی پارتی کرێکارانی کوردستانیان نەکردووە، هەر بۆیەش هاتنە ئارای ئەو ویستە، ویستی ڕژیمی ئێرانە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت