ژنە کوردێکی شاعیری ئورمیەیی، دیوانە شیعرێکی بڵاو کردەوە

0
1166

ڕۆژی کورد: شلێر ئەمراەنەژاد، شاعیری کوردی ئورمیەیی، دیوانی شیعریی خۆی بە زاراوەی کوردیی کرمانجی لەژێر ناوی “پرۆژستۆرا جیهانی” لە ٦٣ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کردەوە.
ئەم پەرتووکە کە لەلایەن وەشانخانەی “عەمو عەلەوی” بە تیراژی ٥٠٠ دانە لەچاپ دراوە بە ڕێنووسی کوردیی لاتین بڵاو بۆتەوە و زۆربەی هەڵبەستەکانی بابەتی ژنانە و ئازارەکانی ژنە.

ئەمە یەکەم دیوانی لەچاپ دراوی “شلێر ئەمراەنەژاد”ـە کە لە چەندین بۆنە و فێستیڤاڵی وێژەیی‌دا خەڵاتی پێبەخشراوە.

شلێر ئەمراه نەژاد، ساڵی ١٣٥٨ـی هەتاوی لە ئورمیە لەدایک بووە.

ناوبراو مامۆستای زمانی کوردی لە بنکەی ئەحمەدی خانیی شاری ئورمیەیە و  پەرتووکی “ئولدوز و کەلاغهای”ی سەمەد بێهرەنگی، وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی.

ئەم دیوانە شیعرە کوردییە لە بەرەبەری نەورۆز و ساڵی نوێی کوردیدا بڵاوبۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت