ژنە پێشکەشکارێکی ڕۆژهەڵاتی، خەڵاتی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستانی باشووری پێبەخشرا

0
1123

ڕۆژی کورد: ڕۆژی شەممە، ٢١ـی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە هەرێمی کوردستانی باشوور، بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن، خەڵاتی ڕێزلێنانی بە ٢١ ژنە ڕۆژنامەنووسی کورد کردووە کە لە کاناڵ و میدیا جۆراوجۆرەکانی کوردستاندا کار دەکەن.

بەپێی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژ، سەرگوڵ خودایار، کادری کۆمەڵە، پێشکەشکار و پەیامنێری تەلەفزیۆنی ڕۆژهەڵات تی ڤی، وەک یەکەم پێشکەشکاری کوردستانی ڕۆژهەڵات، یەکێک لەو ٢١ ئافرەتە کوردەیە کە خەڵاتی ئەم سەندیکایەی پێبەخشرا.

سەرگوڵ خودایار ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی لە شاری بۆکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دایک بووە، زیاتر لە ١٢ ساڵە وەک پێشمەرگە لە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵەدا خەبات دەکات و ماوەی ٩ ساڵە وەک پێشکەشکار لە بەشی کوردی کاناڵی ڕۆژهەڵات تی‌ڤی کار دەکات.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت