ژنێک لە سەقز خۆی کوشت

0
535

خۆکوژی لە ئێران و بەتایبەتی کوردستانی خۆرهەڵاتدا بۆتە دیاردەیەکی زەق و بەرچاو و ئەو دیاردەیە لە ناو ژنان و مێرمندالاندا زیاترین ڕێژە لە خۆی دەگرێ.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەمە، ژنێک بە ناوی “بەیان.م” خەڵکی شاری سەقزکە خێزاندارە و هەروەها منداڵێکیشی هەیە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوژییەکەی بەیان لایەن بنەماڵە و لایەنە پەیوەندییدارەکانەوە ڕانەگەیەنراوە.

ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە  لە هەر ١٠٠٠ کەس لە ئێراندا ١٢ کەس خۆیان دەکوژن و پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنە و هەمەدان زۆرترین ڕێژەی خۆکوژییان لە نێو ژنان لە ئێراندا هەیە.

شایانی باسە کە ڕۆژنامەکانی ئێران، هۆکاری زۆربەی ئەو خۆکوژییانە بە تێکچوونی بارودۆخی دەروونی لەقەڵەم دەدەن و بەم چەشنە پەردە بەسەر هۆکارە ڕاستییەکان دادەن.

زۆربەی شارەزایانی کۆمەڵناس و چاوەدیرانی بارودۆخی کۆمەڵایەتی ئێران، کێشەی بنەماڵەیی بە هۆکاری سەرەکی خۆکوژی ئافرەتان دەزانن کە دەگوترێ ڕیشەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەژاری و کێشەی ئابووری.

لە دوو مانگی ڕابردوودا ٣ ئافرەت لە شارەکانی کوردستانی خۆرهەڵات (شنۆ، مەریوان و سنە)، لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.