ژنێک بە نیوه‌ڕووتی لە دژی سەردانەکەی رووحانی بۆ پاریس خۆی هەڵواسی

0
5812

لەدژی سەردانەکەی حەسەنی روحانی بۆ فەرانسه‌، ژنێکی فێمێنیست بەنیوه‌ڕووتی لە پردی (بیرحه‌كیم) کە دەکەوێتە تەنیشت تاوەری ئیڤڵ لەپاریس، به‌ شێوه‌یه‌كی نمادین خۆی هەڵواسی.

حەسەن روحانی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران ئێوارەی چوارشەممە 27-1-2016 گەیشتە فەرانسه‌ و لە رۆژی پێنجشەممە 28-1-2016 لەلایەن لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەرانسه‌ بەشێوەی فەرمی پێشوازی لێکرا.

دژبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە فەرەنسا لە دژی سەردانەکەی رۆحانی بۆ ئەو وڵاتە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و ئیدانەی ئەو سەردانەی رۆحانیان کرد بۆ فەرانسه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.