ژنێکی گەنج لە سەردەشت بەهۆی تەقینەوەی مین لاقیکی پەڕی

0
569

ڕۆژی کورد: بە هۆی تەقینەوەی مینی کۆنە پایەگاکانی سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی سنوورییەکانی سەردەشت ژنێکی تەمەن ٢٤ سال، لاقێکی پەڕی.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٣ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ژنێک بەناوی هاجەر واحیدی، تەمەن ٢٤ سال و خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت، بەهۆی تەقینەوەی مینی دژە نەفەر لاقی چەپی لەدەست داوە.

دەگوترێ هاجەر واحیدی بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژ و گیای کوێستانی نزیک حاجی ئۆمەران کردبوو، کە لە خوار کۆنە پایەگایەکی سواپی پاسداراندا ە ناوچەکە، تووشی رووداوی تەقینەوەی مین بووە.

ئەو ژنە تەمەن ٢٤ ساڵەیەی خەڵکی سەردەشت بۆ  چارەسەریی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی “بعثت”ی شاری سنە کراوە و هەنووکە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

بە گوتەی شایەتحالان، هاجەر واحیدی لە قولاپەی چەپی بەرەو خوار لەو رووداوەدا لێ بۆتەوە.

هەروەها رۆژی شەممە رێکەوتی ١١ی بانەمەڕ شۆفیر بۆڵدزێرێک و کارناسێکی مین هەڵگرتنەوە لە کاتی تاقاندنەوەی مین لە ناوچەی قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان، تووشی “موج گرفتگی” بوون.

بەشێک لە ئامارەکانی قوربانیانی مین لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا:

ئێوارەی ڕۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵەی خەلکی گوندی دووپلوورەی سەربە ناوچەی سەرشیوی شاری مەریوان بەهۆی کەوتنە سەر مین لاقێکی پەڕی.

ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لاوێکی خەڵکی گوندی نێراوانەی سەربە شاری بانە لە بەشی ئارمەردە بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی چەپەی لەدەست دا. ناوی ئەولاوە کوردە  سیروان مستەفایی ڕاگەیەندراوە کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیاوگۆڵی کوێستانی، ڕووی لە شاخەکانی دەوروبەری گوندی خۆیان کردبوو.

ژنێکی تەمەن ٥٩ ساڵان، لەکاتی لەوەڕاندنی تاقە مانگاکەیدا، بەهۆی تەقینەوەی مینی دژە نەفەر لەژێر لاقی مانگاکەیدا، تووشی مەوج گرتوویی بووە. ناوی ئەو ژنە تەمەن ٥٩ ساڵەیە، حەمیدە راسەن ڕاگەیاندراوە، کە هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری ئیلام لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٧ سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتییەکی کورد لە ناوچەی قەسری شیرین، بەهۆی کەوتنە نێو کێڵگەی مین بەکوشت چوون. دەگوترێ ئەو ڕووداوە، سەرلەئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە جاددەی خوسرەوی لە ناوچەی “قەڵای سەوزی” هاتۆتە ئاراوەو زیان بەر مەڕوماڵاتی هەوارچییەکی کوردی ناوچەکە گەیاندووە.

ڕێکەوتی ٢٦ی مارسی ٢٠١٦، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی سەردەمی هێرشی سوپای پاسداران لە ناوچەی مهاباد، کرێکارێکی شارەوانیی ئەو شارە بریندار بوو.

دووشەممە رێکەوتی 24 ی رەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی مەهدی خرسانیان، لە ناوچەی چەم هیندی لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی دژە نەفەردا لاقێکی لەدەست دا. ئەو هاووڵاتییە خەڵکی دەستی عەباس سەربە ئوستانی ئیلام بووە، کە لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕو ماڵاتدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی

یەکێک لە هاوارچییەکانی ئوستانی کرماشان کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بوو، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا و بەشێک پە ئەندامانی دیکەی لەشی بە توندی بریندار بوون. ئەو هاووڵاتییە کوردە ناوی لەتیف عەلی یارم فالفالوو، تەمەن 38 ساڵ و کوڕی سوحبەتوڵڵا بووە، لە لە،لەوەڕگەکاندا تووشی رووداوی تەقینەوەی مین بووە.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی تانکرێکی ئاو لە پارێزگای کرماشان و لە نزیک شاری “قەسری شیرین”، دەچێتە سەر مینێکی چێنراو و لە ئاکامی تەقینەوەی ئەو مینە،  تانکرەکە وەردەگەڕێت و خسارێکی قۆرسی بەردەکەوێت، لە هەمانکاتیشدا بە پێ سەرچاوە ناوخۆییەکانی هەواڵ شۆڤێری ئەو تانکرەش بە شێوەییەکی سووک بریندار دەبێت.

دووشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە بەشی سۆماری سەربە شارستانی قەسری شیرین، بە هۆی تەقینەوەی مین کە دەگوترێ لە پاشماوەی مینەکانی بە جێماوی شەڕی ئێران و عێراقە، هاووڵاتیەکی کورد، بریندار بوو. ئەو هاونیشتمانییە کە ناوی محەممەد عەلی چراغییە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات، وەسەر مین پەڕیوە و لاقی ڕاستی بە تووندی بریندار بووە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە ناوچە سنوورییەكانی شاری “قەسر شیرین”ی سەر بە پاڕێزگای كرماشان دوو كەسی تەمەن 35 و 42 ساڵ كەوتوونەتە سەر مینە چێنراوەكان، ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە بە توندی بریندار بوون كە باری تەندروستیی یەكێكیان زۆر جێگیر نیە و لە حاڵی حازردا لە نەخۆشخانەی شاری كرماشان لەژێر چاودێریی پزیشكی دان.

لەلایەكی دیكەوە هەر ڕۆژی شەممە رێكەوتی 17ی گەلاوێژی 94ی هەتاوی، لە كۆنە بنكەیەكی سوپای پاسداران بە ناوی “ئاربابا”ی سەر بە شاری بانە مین بە كەسێكدا تەقیوەتەوە و لاقیكی پەڕیوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.