ژنێکی بلژیکی لەسەر شەقام نووسی: کوردەکان هاوپەیمانمانن

0
779

ڕۆژی سێ شەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، سێ تەقینەوەی دوا بەدوای یەکدا لە فڕۆکەخانە و میترۆی شاری بروکسێلی پێتەختی وڵاتی بلژیک ڕوویدا و ١٣ کوژراو و ٣٥ برینداری لێکەوتەوە.

ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە وڵاتی بلژیکی هەژادن و ترس و دڵەراوکێیەکی زۆری خستە ناو هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە.

ڕۆژی دوای تەقینەوەکە واتا ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی خاکەلێوە، ژنێکی بلژیکی لەسەر شەقام بە هێڵی گەورە و بە زمانی بلژیکی نووسی (کوردەکان هاوپەیمانی ئێمەن) و وێنەی دڵێکیشی بە واتای خۆشەویستیی بۆ کورد کێشایەوە.

هەڵوێستی ئەو خاتوونە بلژیکییە لەسەر شەقامێکی پڕ هاتووچووی شاری بروکسیل بوو و خەڵکانێکی زۆر نووسراوەکەیان دیتوو ەو سەرەنجی بۆلای خۆیان ڕاکێشاوە.

شایانی باسە کە پولیسی بڵژیک ناوی دوو کەس لە خۆ کوژەکانی تەقینەوەی شاری بروکسل ـی ئەو وڵاتەی، ئاشکرا کرد.

ئیبراهیم و خالید بکراوی ناوی ئەو کەسانیەکە دوێنێ لە وڵاتی بڵژیک کاری خۆکوژیان ئەنجام داوە . سێهەمین کەس کە دەستی لەو کارە ترۆریستی یەدا هەبووە کە کوژرانی 34 کەس و برینداری بونی دەیان کەسی لێکەوتووەتەوە ڕایکردووە و پۆلیس بەداوایدا دەگەڕێت.
هەواڵدەری ئەلعەرەبییە لە بارەی کەسی سێهەم نووسی: تاوانباری سێهەم کە لە وێنەکدا کڵاوی لەسەرە ناوی نەجم ئەلعەشراوی یە و تەمەنی ٢٢ ساڵە و کەسێکی بە ڕەگەز تورکە و ترۆمبیلێکی Audi S4، ڕەشی لە وڵاتی بلژیک هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.