ڕەفسەنجانی: لەو ساڵانەی دواییدا جەمهوورییەت و ئیسلامییەت لاواز بوون

0
507

هاشمی ڕەفسەنجانی لە چەند ساڵێکە و دوای لاواز بوونی پێگەی لە کۆماری ئیسلامیدا دەستی کردووە بە ڕەخنە گرتن و خۆی لە باوەشی ڕێفۆرمخوازانی نیزام هاویشتووە و هەر قەدەری جارێک هەرایە دەنێتەوە ئەم جارەش بۆوە بە باسی میدیاکان.

عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆکی هەڵسەنگاندنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی لە فیلمێکدا کە بۆ ڕێکلامی هەڵبژاردنەوەی خۆی بۆ مەجلیسی خوبرەگان، بڵاوی کردۆتەوە دەڵێ: دوو ڕەهەندی جەمهوورییەت و ئیسلامییەت، لەو ساڵانەی دواییدا هەندێک لاواز بوون.

ڕەفسەنجانی کە ڕۆژی هەینی ٢٣ی ڕێبەندان ئەو فیلمەی خۆی لە کاناڵی پارێزگای تاران بڵاو کردۆتەوە، تێیدا هیوا دەخوازێ کە لە دوو هەڵبژاردنی ئێستادا ئەو دوو لایەنە بەهێز بکرێنەوە.

ڕەفسەنجانی، هەبوونی کێشە لە هەڵبژاردنەکان وەک تەئئدی سەلاحیەت (متمانە پێدان) و ڕەد کردنەوەکان و ژوماردنی دەنگەکان بە نونەگەلی لاواز بوونی ڕەهەندی خەڵکیی نیزام دەزانی و پێداگریش دەکات کە ئەو لاوازییانە دەبێ تێهەڵبێنەوە.

لە ڕەهەندی ئیسلامییەتیش باسی لە هەبوونی گەندەڵیئەخلاقی و بێ ئەخلاقی بەرچاوی باس کرد و کوتی ئێستا دەبینین کە هەمە چەشن گەندەڵی ئەخلاقی وەک بوختان و دمەقاڵە و پێک هەڵپڕژان و درۆ کردن، زۆر زێدە بووە.

هەندێک لە چاوەدێرانی سیاسی ئەو هەڵوێستانەی ڕەفسەنجانی بە شانۆیەکی تری نیزام بۆ کێشانی خەڵک بۆ سەندووقەکانی دەنگ دان دەزانن و لایان وایە کە ئەوەش ساز کردنی ئالترناتیڤە بۆ پێشەڕۆژی کۆماری ئیسلامی لە ئەگەری سازبوونی قەیراندا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.