ڕەفتاری پۆپۆلیستی نوێنەرەکان و ڕژیم لە هەڵبژاردندا

0
755

لە مێژووی ٣٧ ساڵەی کۆماری ئیسلامی و لەسەرجەم خولەکانی هەڵبژاردنیدا بە سەرۆک کۆماری و مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و خیبرەگانەوە بە ەردەوامی یەکێک لە فاکتەرە هەرە گرنگ و بەرچاوەکان کە زێدەترین کەڵکی لیوەرگیراوە تا خەڵک ڕاکێشی سەندووقەکانی دەنگدان بکەن، بیریتتە لە کردار و قسە و بەڵێنی پۆپۆلیستانە و خەڵک هەڵفریوێنەر.

بەشێک لەو کردەوانە بریتین لە کەڵک وەرگرتن لە کەڵکاژۆ وەرگرتن لە ناوچەگەری و پێوەرە خێڵەکییەکان و ئاژاوە و دووبەرەکییەکان لە نێوان خێڵ و گەڕەکەکان. بۆ نموونە لە شاری پیرانشار سێ نوێنەر لە بەرانبەر یەکتری ڕاست کراونەتەوە کە بریتین لە  ڕه‌سوڵ خزری و كاك دروێشی  کە ئەو دوو بەربژێرە لە خێڵی مه‌نگوڕن و لە بەرانبەریشدا  ڕه‌زا قادری کە لە خێڵی مامه‌شه‌ و لە ئێستادا زیاترین هەوڵی ئەو دوو لایەنە ئەوەیە کە لە پێوەری خێڵەکی بوون کەڵک وەربگرن و لە پرۆپاگەندەکانیشیاندا کەڵکاژۆی لێوەردەگرن.

لە لایەکی ترەوە لە شاری بۆکان بەربژێرێک بە ناوی سلێمان فەیزی کە دەگوترێ ماوەی  ١٩ ساڵ فەرماندەی گوردانی عاشورای سپای پاسداران بووە، لە ئێستادا زیاترین کەڵکاژۆ ل ەهەژاران وەردەگرێت.

لە یەکێک لە چالاکییە پرۆپاگەندەییەکانی خۆی، ناوبراو ژنێکی هەژاری هێناوەتە ناو ستادەکەی کە باس لە هەبوونی نەخۆشی شێرپەنجەی کوڕەکەی دەکات و دەڵێ چەند جار چوومە مەجلیس لای نوێنەری ئەو شارە (مەبەست قەسیم عوسمانییە) کە لە وڵامی ئەوەیدا کە کوتوویە کوڕەکەم دەمرێ وامێکم بدەیە نەک ماڵی خۆت وڵامی داوەتەوە: خۆ من خودا نیم بۆت ڕزگار بکەم. لەو کاتەدا لە ناو جەماوەر دەنگێک دەڵێ: ئەو هەر بۆ گیرفانی خۆی بوو (فیکە و چەپڵەی جەماوەر)

ئەو خانمە کە خەڵکی میراوێی شاری بۆکانە باسێک لە جەلال مەحموودزادە نوێنەری مهاباد دەکات ک ەیارمەتی داوە.

ئەو خانمە کە لە کۆتاییدا دەڵێ من ناڵێم دەنگ بدەن بە کێ بەڵام باش بیر بکەنەوە دەنگتان دەدەن بە کێ.

خاڵی شیاوی سەرنج لەم گرتە ڤیدیۆیەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بڵاو بۆتەوە موزیکی خەمبار و دڵتەزێنی کاتی قسە کردنی ئەو خاتوونەیە، دواتر دووبارە کرانەوەی بەشێک لە قسەکانی کە بە دژی نوێنەری ئێستای بۆکان (قەسیم عوسمانی)یە و یان کە باس لە ئازارەکانی دەکات.

لە لایەکی تریشە قەیسم عوسمانی کە بە شەپۆلی سێیەم خۆی دەناسێنێ خالید تەوەکوولی ڕوخساری بەناوی ڕیفۆرمخواز ناسراوی پارێزگای سنەیە کە خۆی تەئیید نەکراوە و متمانەی پێ نەبەخشراوە کە لە هەموو کۆبوونەوەکان و پرۆپاگەندەکانی عوسمانیدا وەک یاری غار بەشدارە  و جارێک لە خۆی نەپرسیوە تۆ کە متمانەت پێ نەبەخشراوە چۆن متمانە دەبەخشی؟ لە هەمان کاتدا سەربەرگی قورئانێک بڵاو بۆتەوە کە تێیدا قەسیم عوسمانی بەڵێنی دەدا لە ئەگەری بوون بە نوێنەر بە ڕێبازی خومەینی و کۆماری ئیسلامی وەفادار بمێنێتەوە.

هاوشارییەکی بۆکانی لە پەیوەندییەک لەگەڵ ڕۆژی کورد و باس کردن لەو کەڵکاژۆیانەی بەربژێرەکانی شارەکەی چەند پرسیاری هێنایە ئاراوە کە وەک خۆی لە خوارەوە دایاندەنێینەوە کە ڕووی پرسیارەکانی لەو نوێنەرانەیە کە ئەم ڕۆژانە خەڵکانی هەژار و خوێندکارانی دانەمەزراو و کرێکاران بۆ ئامانجەکانی خۆیان بەکار دێنن.

کێ سەڵاحیە تى بە ئێوە داوە ؟! خەڵکى ئێمە بەرەو چ سۆنامیە ک دەڕوات؟! ى باسى کامە گۆڕانکارى دەکەن؟! مەبەستتان لە گۆڕانکارى چیە؟! دەتوانن یاساى ئێعدام هەڵوەشێنێوە؟! دەتوانى زیندانیانى سیاسى ئازاد بکەن؟! دەتوانن کۆمارى ئیسلامى بۆ ئەو هەمۆ تاوان وجینایەتانەى دەرحەق بە نەتەوەی کورد ئەنجامی داوە و دەیدا  لە مەجلیسە کەى کە جەنابتان دەچن باسى بکەن؟!

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.