ڕەخنەى توندى قوتابی زانکۆ لە خامنەى

0
707

لە دانیشتنێک دا کە لە گەڵ قوتابیانى زانکۆکان ئێران خامنەى ڕێبەرى ڕێژیمى ئیران دا گوێ بۆ بۆچۆنى ئەوان گرت و لەو دانیشتنە دا خامنەى ڕوبەروى رەخنەى توندى یەکێک لە قوتابیان بوە.

عەلى کامفیرۆزى قوتابی دکتۆراى بەشی یایا لە زنکۆى تاران کە لە بنەماڵەى کوژاروانى شەڕى ئێران و عێراقە لە کاتى وتەکانى خۆى دا سەبارەت بە گرتنى سەرانى ڕێفورم خوازان لە ساڵەکانى ١٣٨٨ هەتاوى دا ڕەخنەى لە سیاسەتەکانى خامنەى گرت

کامفیرۆزى لە وتە کانى خۆى دا ئاماژەى پێدا بەرگرى لە تاکەکان بە ماناى بەرگرى لە فکر و هزرى ئەوان نیە . بە پێی مادەکانى یاسای کۆمارى ئیسلامى  شی کردەوە کە گرتنى ئەو کەسانە شتێکى ناقانونیە هەر بۆیەش دەبێ ئازاد بکرێت.

هەروەها لە بەشێکى ترى لە وتەکانى خۆى دا باسی لە فەزاى داخران و گوشار بۆ سەر ڕۆژنامەکان دا کردو زۆر بابەتى ترى وروژاند کە تێیدا باس لە پێشل کردنى مافەکان و یاساکان دەکرد.

شایانى باسە دواى  ئەوەى موسەوى و کەروبی ناڕەزایەتى خۆیان سەبارەت بە دەرئەنجامەکانى هەڵبژاردنەکان نیشان دا ئێستا لە زیندانى ماڵ دان و ئەو کەسانەش کە بەشداریان لە نارەزایەتییەکان کرد بە توندى لە لایەن “بیت ڕهبرى” وە وەڵام درانەوە کە سەدان زیندانى و کوژراو بریندارى لێکەوتەوە هەروەها سەرانى رێفۆرم خوازان بەشێکیان سنوردار کران و بەشیکیانیش لە زیندانە جیاوازەکان دا تا ئێستاش هەر ماون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت