ڕێ وڕەسمی ٣٧ ـەمين ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مستەفا بارزانی لە شای كيچينری کانادا بەڕێوە چوو

0
601

بە ئامادەبوونی زۆربەی حیزبەکانی چوار پارچەی کوردستان لە شاری کیچینری کانادا، ڕێ و ڕەسمی ٣٧ـە،ین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی بەڕێوە چوو.

لەو ڕێ و ڕەسمەدا کە بەشێک لە حیزب و لایەنەکانی کوردستانی خۆرهەڵاتیش بەشدار بوون، دوو کەسایەتی سیاسی بە ناوەکانی دوکتور ڕۆژان ئاشتاب و   وتاریان پێشکەش کرد.

دوکتور ڕۆژان ئاشتاب کەسایەتی سیاسی کوردستانی خۆرهەڵات، لە لێدوانەکەیدا باسی لە هاوڕێیەتی نزیکی نێوان دوو رێبەری کورد، پێشەوا قازی محەممەد، سەرۆک کۆماری یەکەم کۆماری کوردستان لە مهاباد و مەلا مستەفا بارزانی کرد و کاریگەری مەلا مستەفا بارزانی لە دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مهابادی بە بەرز نرخاند.

 لە بەشێکی تردا دڵشاد خزری کەسایەتیەکی تری سیاسی کوردستانی خۆرهەڵات، باسێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و پێویستی پەیوەندی نێوان پارچەکانی کوردستان و خەباتی کوردستانیانی کرد و هەروەها باسی لە کەسایەتی بارزانی لە مێژووی خەباتی کورددا کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.