ڕێککەوتنی وڵاتانی جیهان بۆ ئاگربەست لە سووریە

0
772

جان کێری وەزیری کار و باری دەرەوەی ئامریکا، بەیانی ئەوڕۆ هەینی، ٢٤ی ڕێبەندان، دوابەدوای دانیشتنی وەزیرانی ١٧ وڵاتی ئەندامی “پشتیوانی ناونەتەوەیی لە سووریە” کە دۆینێ شەو واتا پێنج شەممە ٢٢ی ڕێبەندان دەستی پێکردبوو و تا بەرەبەیانی هەینی درێژەی خایاند، گوتی: وڵاتانی ئەندامی پشتیوانی ناونەتەوەیی لە سوریە، لەسەر گەڵاڵەیەک بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ شار و شوێنەکانی ژێر ئابلۆقەی سووریە ڕێککەوتوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەوڵدەری فەرانسە، جان کێری لەو کۆنفرانسەدا گوتوویەتی: دانیشتنی وەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە پشتیوانی ناونەتەوەیی لە سووریە ڕێککەوتوون کە لە ماوەی یەک حەوتوودا سەرجەم گرژی و ئاڵۆزییەکان کۆتایی پێ بێنن و بنەبڕیان بکەن.

کێری هەروەها گوتیشی: ئەندامانی ئەو گرووپە، رێککەوتوون تا لە ماوەی یەک حەوتوودا ئاگربەستی گشتی و سەرانسەری ڕابگەیێنن بەڵام ئەو ئاگربەستە  حکومەتی ئیسلامی داعش و جیبهەی نووسرە ناگرێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها لە درێژەدا ئاماژەی دا: وڵاتانی ئامادەىوو لەو دانیشتنەدا هەروەها ڕێک کەوتوون لەسەر ئەوەی کە یارمەتییە مرۆییەکان بە شێوەیەکی خێراتر و بەربڵاوتر بنێرن بۆ شوێنە شەڕلێکراو و خەساربەرکەوتووەکانی ئەم حەوتوویەی سووریە .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.