ڕێککەوتننامەی کرێنی ١١٨ فڕۆکەی ئایرباس لە نێوان ئێران و فەڕانسە واژۆ کرا

0
1096

سەردانی حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ وڵاتی فەڕانسە لە ڕۆژەکانی ٢١ و ٢٨ی ژانویەی ئەو ساڵدا، ناڕەزایەتییەکی زۆری لێکەوتەوە.

بەو بۆنەوە ٤٥ حیزب و ڕێکخراو و ناوەندی کورد و ئێرانی دژبەری ڕژیم کە ڕۆژی کوردیش لە ناویاندا بوو، ڕێپێوانێکی بەرینیان وەڕێخست کە تێیدا بە دژی کۆماری ئیسلامی درووشمیاندا.

هەروەها گرووپێکی فێمینیستی ئەو وڵاتەش چالاکێکی هێمایی وەڕێختس کە تێیدا یەکێک لە ژنە فێمینیستەکان بە لەشی نیوە ڕووت و لە حاڵێکدا کە ئاڵای کۆماری ئیسلامی لەسەر سینگی کێشرابۆوە، خۆی هەڵواسیبوو.

بەڵام سەرەڕای ئەو ڕێپیوان و ناڕەزایەتییانەش، لە سەردانی ڕۆژی ٨ی ڕێبەندانی حەسەن ڕوحانی بۆ فەڕانسە، ٢٠ ڕێککەوتننامە و بەڵێننامە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە، واژۆ کراون کە کڕینی ١١٨ فڕۆکەی ئایرباس بە نرخی ٢٥ میلیارد دۆلار یەکێکە لە گرنگترین گرێبەستەکانی ئەو سەردانە کە بریتییە لە کڕینی ٧٣ فڕۆکەی گەورە و ٤٥ی مامناوەند.

هەروەها لەو ڕێککەوتننامەیدا هاتووە کە سەرجەم ئەو ١١٨ فڕۆکەیە، نوێ دەبن و فڕۆکەوانیکەش ڕاهێنانی بۆ دەکرێ و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیش لە ژێر چاوەدێری فەڕانسەدا دەبێ.

بە گوێرەی زانیارییەکان ناوگانی هەوایی ئێران لە ئێستادا ١٤٠ فڕۆکەی نەفەربەرە کە نێونجی تەمەنیان ٢٠ ساڵە و پێوسیتییەکی یەکجارزۆر بە گۆڕینیان و هاوردە کردنی فڕۆکەی نوێ هەیە.

لە هەمان کاتدا مانۆئێل والس، سەرۆک وەزیری فەڕانسە، ڕۆژی پێنج شەممە کوتی وڵاتەکەی ڕێککەوتنی تریش لە واری ساخڵەمی و کشت و ژینگەپارێزیشدا لەگەڵ ئێران، واژۆ دەکات و ئێران دەتوانێ پشت بە فەڕانسە ببەستێت.

یەکێکی تر لە دەستکەوتەکانی تاقمی ئێرانی بۆ فەڕانسە بریتیە لە واژۆ  کردنی ڕێککەوتتنامەیەک لە نێوان بانکی ناوەندی ئێران و کۆمپانیای هەناردە کردنی کوفاس کە محەممەدڕەزا نیعمەت زادە، وەزیری پیشەسازی، کانزاکان و بازرگانی ئێران، واژۆ کردنی ئەو ڕێککەوتننامەیەی بە هەنگاوێکی مەزن لە ڕێگایەکی درووستدا لە قەڵەم دا و کوتیشی بە هۆی ئەوەی کە پێشووتر بانک و وڵاتی فەڕانسە دەستی زۆریان هەبوو لە سەپاندنی گەمارۆکان بەسەر ئێراندا، کەواتە دەبی زیاتر هاوکاری بکەن.

هەروەها ڕوحانی سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند کە بە پێی ڕێککەوتننامەکان، لەوە بەدوا کۆمپانیای نەوتی توتاڵی فەڕانسە دەتوانی ڕۆژانە لە ١٥٠ تا ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ئێران بکڕێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.