ڕێکخراوێکی کوردی تەقینەوەکەی ئانکارای وەئەستۆ گرت

0
603

ئەمڕۆ هەینی، ڕێکخراوێکی کوردی  بە ناوی (هەڵۆکانی ئازادی کوردستان)، بەرپرسیارەتی ئەنجام دانی تەقینەوەکەی چوارشەممە شەوی ئانکارای وەئەستۆ گرت.

کەسێک بە ناوی عەبدولباقی سۆنمەز، تەمەن ٢٧ ساڵ و ئەندامی ڕێکخراوی (هەڵۆکانی ئازادی کوردستان)، ئەو تەقینەوەی چوارشەممە شەوی ئانکارای ئەنجام داوە.

شایانی باسە کە پێشتر ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ڕایگەیاندبوو کە ساڵح نەججار، ٢٤ ساڵە و خەڵکی سووریە ئەو تەقینەوەیەی ئەنجام داوە.

ڕێکخراوی (هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان) کە ساڵی ١٩٩٣ دامەزراوە، لە ڕاگەیێندراوی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە ئەو تەقینەوەی لە هەمبەر کوشتاری خەڵکی مەدەنی  باکووری کوردستان  بە دەست ئەرتەشی تورک ئەنجامداوە و هەڕەشەشی کردووە کە ئەو تەقینەوانە بەردەوام دەبن.

ڕێکخراوی (هەڵۆکانی ئازادی کوردستان) کە خۆیان بە ڕێڕەوانی عەبدووڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان دەزانن و بە دژی دەوڵەتی تورکیە خەبات دەکەن، پێشتریش چەندین تەقینەوەیان لە ناوچە گەشتیارییەکانی تورکیە، وەئەستۆ گرتووە.

پارتی کرێکارانی کوردستان، هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە ڕەد دەکاتەوە و بە بەشێک لە خۆیان نازانێ.

پێویست بە ئاماژەیە کە تەقینەوەی چوارشەممە شەوی ئانکارا بە گشتی ٩٠ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە کە دەگوترێ ٢٨ کەس کوژراون.

شایانی باسە کە ماوەی ٣ مانگە لە باکووری کوردستان شەڕ لە ئارا دایە و تا ئێستا بە پێی زانیارییەکان زیاتر لە ٦٢ کەسی کوردی مەدەنی، بە دەست ئەرتەشی تورک شەهید کراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.