ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، ئەندامێتی هەمیشەیی ئێرانی پەسەند نەکرد

0
742

ڕۆژی کورد :  سەرەڕای پشتیوانیی چڕی ڕووسیا، ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای داخوازیی بەئەندامبوونی هەمیشەیی ئێرانی لەو رێکخراوەدا ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 3ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای ئیزنی بوون بە ئەندامبوونی هەمێشەیی ڕژیمی ئێران لەو ڕێکخراوەیە نەدا.

ماوەیەکی زۆرە  ڕژیمی ئێران خوازیاری ئەندامێتی لەئەم ڕێکخراوەیە و هاوکات ڕووسیا بەشێوەیەکی بەردەوام ئەم باسەی هێناوەتەوە ئاراوە کە بە هەڵگرتنەوەی گەمارۆکانی ڕۆژئاوا لە دژی ئێران، ئەندامبوونی ڕژیم لەئەم ڕێکخراوەیە بابەتێکی گونجاوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزیری دەرەوەی چین گوتی: پکەن لە هەنگاوی یەکەمدا دەیەوێت ڕەوتی پەیوەستبوونی هیند و پاکستان بەم ڕێکخراوەیە تاوتوێ بکات.

ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە کە بەمەبەستی ئاریکاری چەندلایەنەی تەناهی، ئابووری و فەرهەنگی پێکهاتووە. بناغەی ئەم ڕێکخراوەیە لە ساڵی 2001ی زایینی لەلایەن ڕێبەرانی چین، ڕووسیا، قەزاقستان، قرقیزستان، تاجیکستان و ئوزبەکستان داڕێژراوە.

ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای لە ڕاستیدا دەستەی نوێی ڕێکخراوی “شانگهای”ـە کە لە ساڵی 1996 بنیات نراوە، بەڵام ناوەکەی لەپاش پەیوەستبوونی ئوزبەکستان بۆ “ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای” گۆڕدرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت