ڕێکخراوی نهێنیی”جەنگاوەرانی ڕۆژهەڵات” بوونی خۆی ڕاگەیاند

0
2324

ڕۆژی کورد: ڕێکخراوێ نەهێنیی “جەنگاوەرانی ڕۆژهەڵات”، وەک ڕێکخراوێکی نەهێنیی ناوخۆ کە ئامانجی خۆی بە “پاککرانەوەی نیشتمان لە جاش و نیشتمان فرۆش و مەواد فرۆشەکان” ڕاگەیاندووە، لە ڕاگەیێندراوێکدا، كه‌ بۆ ڕۆژی كورد نێردراوه‌ ،بوونی خۆی و دەست بە چالاکی کردنی، ڕاگەیاند.

ئەو ڕێکخراوە نەهێنییە، ئاشکرای نەکردووە کە لە کام حیزب نزیکە بەڵام دەڵێن لە ژێر چاوەدێریی ئایدیایەکی دیاریکراودا و بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مهاباد، چالاکییەکانی خۆیان بەڕێوە دەبەن.

دەقی ڕاگەیێندراوەکە

هاونیشتمانانی خوشەویست.

خەڵکی بە شەرەفی کوردستان.

بەبۆنەی سالرۆژی دامەزراندنی یەکەمین کۆماری کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گەلی کورد و هەموو هاونیشتمانیانی خوشەویست دەکەین، کۆماری کوردستان وەک یەکەم کۆماری مللیی دیموکراتیکی گەلەکەمان کە لە لە ٢ی رێبەندانی 2646ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٢ی ژانویەی 1946 دامەزراو و توانی ببێتە جێگای هیوا و ئۆمیدی نەتەوەکەمان، هەرچەندە ئەو کۆمارە تەمەنی تەنیا ١١مانگ بوو بەڵام دەیان سەروەری لە مێژووی گەلەکەماندا تۆمار کردووە، بۆیە لەم رۆژە پیرۆزە دا و لە ساڵیادی یەکەمین کۆماری کوردستان جەنگاوەرانی رۆژهەڵات وەک سازمانێکی نهێنی و تەشکیلاتی راهێنراو لە ناوخۆی رۆژهەلات بوونی خۆی لە دژی داگیر کەرانی کوردستان رادەگەیەنێت.

ڕێژیمی کۆنەپەرەستی ئاخوندی. بە درێژایی مێژووی دەستەڵاتداری خۆی، سەرکوت کردنی نەتەوەکانی، هەژاری و بێکاری و موادی موخەدێرە و دەیان کێشەی کۆمەلایەتی بەرهەمی دەستەلاتدارانی ئاخوندی بووە، بەلاڕێدا بردنی هزر و بیری لاوان و بە بەسیجیکردن و سێخۆرکردن  پلانێکی سەرەکی رژیمی ئاخوندییە لە ناو خەلکدا، کە زۆربەی هەرە زۆری ئەم تاوان و جینایەتان بە هاوکاری و یارمەتی نیشتمان فرۆشەکان دەکرێت ، خەباتی نەتەوایەتی ئیمە دژی داگیرکرانی کوردستان، سەرەتا بە پاککردنەوەی نیشتمان لە جاش و بەکرێگیراوانی رژیم و مواد فرۆشەکان دەست پێدەکات، چونکە جاش و نیشتمان فرۆشەکانن بوونەتە هاوکار و یارمەتیدەر و رێخوشکەر بۆ داگیرکەران کوردستان، خیانەتکاران بە گەل و نیشتمان مافی مانەوە ژیانیان لە نیشتمانێکدا نییە کە خیانەتی پێدەکەن،

جەنگاوەرانی رۆژهەڵات وەک و سازامانێکی نیزامی و راهێنراوی نهێنی لە ناوخۆی رۆژهەڵات لە ژێر چاوەدێری ئایدیایەکی دیاریکراوی سیاسی بە ئەرکی نەتەوەی و خۆی دەزانێت لە پێناو مافە نەتەوایەتیەکانی گەلەکەمان خەبات بکات و نیشتمان لە جاش و نیشتمان فرۆش و مەواد فۆرشەکان پاک بکاتەوە کە هاوکار و یارمەتیدەری سەرەکی رژیم لە رۆژهەلاتی کوردستان .

جەنگاوەرانی رۆژهەڵات

٢٩ بەفرانبار ١٣٩٥

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت