ڕێکخراوی داکۆکی مافی مرۆڤی کوردستان، سەرکوتی خەڵکی کوردی کوردستانی باکووری لەلایەن حکوومەتی تورکیاوه‌ شەرەمەزار کرد

0
886
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە “ڕۆژی کورد”، ڕێکخراوی داکۆکی مافی مرۆڤی کوردستان لە  بەیاننامەیەکدا داوای لە خەڵکی جیهان کردووە کە چاوی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر هەڵسوکەوت و جێبەجێکردنی بەرنامەی سەرکوتکەرانە، تیرۆریست پەروەرانە و شەڕ هەڵخڕانەی تورکیا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەت لەگەڵ خەڵکی کورد نەچوقێنن.

دەقی تەواوی ئەو بەیاننامەیە  وەک خۆی لە خوارەوە هاتووە:

لە”باکوور” کوردستانی تورکیە و لانیکەم لە ٢٤ پارێزگادا، شوێنێک کە هێشتا ٢٢ میلیۆن کوردی نیشتەجێی ئەوێ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە حاشایان لێ دەکرێت، بەداخەوە لەئێستادا شەڕێکی نا دادپەروەرانە و نایەکسان لەئارادایە. بە هەڵوەشانەوەی ئاشتی ڕاگەیەندراو لەلایەن بەڕێز عەبدوڵلا عوجالان، حیزبی کرێکارانی کوردستان و کوردەکان، حکوومەتی تورکیا شەڕێکی قورسی دژی خەڵکی کورد دەست پێکردووە و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بە بەستنی شمشێر لە ڕووە بە خەڵکی کوردی وتووە :” هەتا وەدەرنانی هەموو هێزەکانی بەرەنگار و تێکۆشەری کورد لە شارەکانی کوردستان و هەتا لەنێو بردنی یەکجاری ئەوان شەڕ دریژەی دەبێت.”

حکوومەتی تورکیا بە هێنانی هێز و ڕەوانە کردنی ١٠ هەزار هێزی پڕچەک بە چەکی پێشکەوتوو و تانک و کۆپتەر بۆ کوردستان، لە جەرگەی ئاژاواەنانەوەکانی شەڕکەرانی داعش و ئەلنەسرە و هاوپەیمانەکانی ئەوان لەوڵاتی عیراق و سوریا وڕاست لەکاتێکدا خەلکی جیهان چاویان بڕیوەتە کوشت و بڕ و هەڵس و کەوتە هۆڤانەکانی داعش، هێرشی کردووەتە سەر خەڵکی کورد و لە “باکوور” شەڕی هەڵگیرساندووە. حکوومەتی تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان و دەرکردنی ئەندامانی “پە کە کە” لە شارەکان و ناوندە خۆسەرەکانی هاووڵاتیانی خۆجێی و شاری دیاربەکر، ماردین، شێرناخ، بۆتان، سیوور، جەزیرە و نسیبەین هێرشی نیزامی خۆی دەست پێکردووە.

لەو هێرشانەدا هەتا ئێستا دەیان کەس لە هاووڵاتیانی مەدەنی کوژراون و ڕێژەیەکی زۆریش بریندار بوون و یان دەستبەسەر کراون. هاوکات لەگەڵ هێرشی هێزە نیزامییەکان بۆ کوردستان و ڕاگەیاندنی حاڵەتی نائاسایی و حکوومەت نیزامی لەهێندیک لە ناوچەکان توندوتیژی، تیرۆر، قەتڵی سیاسی و هەڕەشە لە ڕێبەرانی حیزب و دامەزراوە مەدەنییە و ناوچەییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان دەستپێکردنی سەر لەنوێی شەڕ لە “باکوور” و سەرکوت و کوشت و بڕی خەڵکی کورد لەلایەن حکوومەتی تورکیا و هاوکاتبوونی لەگەڵ هێرشی داعش و هاوپەیمانەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر هەریمی کوردستان لەعێراق و”رۆژئاوا” لە سوریا بە درێژە و جێبەجێکردنی سیاسەتی کۆن و ڕەگەزپەرەستانەی حکوومەتەکانی پێشووی تورکیا لەراستای ئاسمیلەکردنی ڕەگەزی و کوشت و بڕی خەڵکی کورد و دەستدرێژی بە بنەما سەرەکییاکانی مافی مرۆڤ لەقەڵەم دەدات ئەوە ڕەد و شەرمەزار دەکات.

ئەم ڕێکخراوە داوا لە خەڵکی جیهان دەکات کە چاوی خۆیان لەڕووی هەڵس و کەوت و جێبەجێکردنی بەرنامەی سەرکوتکەرانە، تیرۆریست پەروەرانە و شەڕ هەڵخڕانەی حکوومەتی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەتایبەت لەسەر خەڵکی کورد نەنووقێنن و بیبینن.

رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لەخەڵکی ئازادیخوازی جیهان و هەموو کوردانی جیهان دەکات کە بە نیسبەت سەرکوتی ڕەگەزپەرستانەی حکوومەتی تورکیا بێ دەنگ نەبن و بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و ناڕەزایەتی مەدەنی بەکۆمەڵ لە سەر شەقام و هەوڵی دیکەی لەم چەشنە و لەرێگای ئاشتیخوازانەوە سیاسەت و هەڵس و کەوتە سەرکوت کەرانە و شەر هەڵخڕانەکانی حکوومەتی تورکیا لەقاو و شەرمەزاری بکەن و داوای کۆتایی هێنان بە شەڕ لە “باکوور” تیرۆریست پەروەری ئەو حکوومەتە لە ناوچەکە بکەن.

رێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان
تاران: ١ی بەفرانباری ١٣٩٤/ ٢١ی دێسامبری ٢٠١٥

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت