ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دوو تەقینەوەی لە بەغدا ئەنجام دا

0
578

لە دوو تەقینەوەی خۆ کوژی لە هەفتەی ڕابردوودا لە  بەغدای پێتەختی عێراق، لانیکەم٧٠ کەس کوژران و نزیک بە ١٠٠ کەس بریندار بوون.

پۆلیسی عێراق لە لێدوانی خۆی بۆ ڕۆیتێرز دەڵێ: ئەوخۆکوژانە بە دوو ماتور هاتوونە ناو بازاڕی موبایل فروشان و  لەناو ئاپۆرای خەلکدا خۆیان تەقاندۆتەوە و لەو تەقێنەوەیەدا زیاتر لە ١٠٠ کەس بریندارە بوون.

ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ڕێگای ڕاگەیێندراوێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە بەرپرسیارەتی ئەو تەقینەوەی وەئەستۆ گرتووە و تێیدا هەڕەشە دەکات کە شمشێرەکانیان بۆ ببڕینی سەری کافران ئامادەن.

هەندێک لە سەرچاوەکان باس لە برینداربوونی کەمتر لە ٧٠ کەس و برینداربوونی ٣٣ کەس لەو تەقینەوە خۆکوژییانەدا دەکەن.

بە وتەی ڕۆیتێرز هاوکات لەگەڵ ئەو تەقینەوەیە، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، هەڵیکوتاوەتە سەر پاسگایەکی سەربازی لە ڕۆژئاوای بەغدا کە لەوێش ١٧ نیزامی کوژراون .

لەچەند مانگی ڕابردوودا هیزی سەربازی بە هاوپیمانی ئەمریکا هێرشەکانیان زۆر چڕتر کردووە بە سەر گرووپی و  توانیویانە گروپی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای ئەنبار پاشەکشە پێبکەن و لە ئیستادا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ هێرش کردن بۆ سەر شاری موسڵ لەپارێزگای نەینوا.

شایانی باسە کە ئەو تەقینەوانە لە کاتێکدا ڕوو دەدەن کە لە دەور و بەری شاری بەغدا، دیوارێکی بەرز دەکێشرێ و خەندەکێکیش کە دەگوترێ ٣ میتر قووڵە، لێدەدرێت. لە هەمان کاتیشدا گەلێک ڕێکخراوی شێوە سەربازی خۆجێیی بە فتوا و فەرمانی سەدر، لە بەغدا پێکهاتوون کە دەکرێ ئاماژە بە حەشدی شەعبی بکەین کە دەگوترێ لە لایەن ئێرانەوە لە ڕووی ماددی و چەک و چۆڵەوە تەیار دەکرێن و تەنانەت هەندێ لە زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە حەشدی شەعبی بە دانی پووڵ و پارەی زۆر و بەرچاو لە پارێزگای سلێمانی کوردستانی باشووریش ئەندامگیری کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.