ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، تەقینەوی ئیستانبووڵی وەئەستۆ گرت

0
556

بە پێی هەواڵی “ئەلعالەم”، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، تەقینەی ئیستانبووڵی تورکیەی وە ئەستۆ گرت.

بە پێی زانیارییەکانی هەواڵدەری ئاناتولی تورکیە، لە تەقینەوە کات ژمێر دە و سی خولەکی ئەوڕۆ بەیانی ڕۆژی سێ شەممە ٢٢ی بەفرانباری، گەڕەکی “سوڵتان ئەحمەد” کە یەکێکە لە گەڕەکە گەشتیارییەکانی ئیستانبووڵ، ١٥ کەس گیانیان لە دەست داوە.

هەواڵدەری ئاناتولی تورکیە هەروەها ڕایگەیاند کە گرووپی “ویلایەتی ئیستانبووڵ” کە سەر بە رێکخراوی تیرۆرسیتی داعشە، بەرپرسیارەتی ئەنجام دانی ئەو تەقینەوەی گرتۆتە ئەستۆ.

پارێزگاری ئیستانبووڵ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لەو تەقینەوەیەدا ١٠ کەس بریندار بوون و ١٥ کەس گیانیان لە دەست داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.