ڕێژەی کوژراوەکانی مەجلیسی کۆماری ئیسلامی بوو بە ٨ کەس

0
1112

ڕۆژی کورد: دۆخی تاران لە ئەمڕۆ بەیانیی چوارشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوییەوە بە تەواوی نائارامە.

تا ئێستا ٢ تەقینەوە لە شوێنی قەبری ومەینی هاتۆتە ئاراوە.

لە تەقەکران لە ناو مەجلیسی ئێران لانیکەم تا ئێستا ٨ کەس کوژراون.

دەگوترێ کاتژمێر ١٠ و نیوی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، ٤ کەس لە هۆڵەکانی مەجلیس، دەستیان کردووە بە تەقە و تا ئێستا ٨ کەسیان کوشتووە.

بەپێی هەواڵی ڕاگەیێنەکانی ئێران، چەندین تیمی تیرۆریستی ئەمڕۆ لە تاران ئەو تەقینەوانەیان ئەنجام داوە.

دەگوترێ ئەندامانی یەکێک لەو تیمانە دەستبەسەر کراون.

بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆری ئێران ڕایگەیاندووە کە یەکێک لەو کەسە خۆکوژانە لە شوێنی قەبری خومەینی کوژراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت