ڕێژەی منداڵ فرۆشی لە ئێران زیادی کردووە

0
866

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی پارلمانی ئێران گوتی: کارەساتی منداڵ فرۆشی لە ئێران بەرەو زیاد بوونە.

عەباس قائید ڕەحمەت لەو بارەوە  باسی لە  ئامارێک کرد کە ئەو دواییانە لە ئێران لەمەڕ کارەساتی منداڵفرۆشی و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان، بڵاو بۆتەوە و بەو پێیە گوتی: باسی منداڵ فرۆشی لە تەنیشت سەرجەم خەسارەکانی تری کۆمەڵایەتی خراوەتە بەر باس کە بەداخەوە ڕێژەی ئەو کارەساتە لە ئێران بەرەو زیاد بوون و بەرز بوونەوەیە.

ناوبراو هەروەها باسی لەوە کرد کە زۆرێک لەو منداڵانەی کە خراونەتە بەر لێکۆڵینەوە هەرڵگری ڤیرووسی HIVن و پێویستیان بە دەرمانی تایبەت هەیە. ل ەهەمان کاتێشدا هەبوونی لە رادەبەدەری منداڵانی کار لەسەر چوارڕێیەکان و سەرقاڵ بونیان بە کاری ڕواڵەتییەوە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە منداڵ فرۆشی زۆر بووە و زۆر جاریش ئەو منداڵانە لە لایەن هەبدێک باند و کاناڵی ڕێکخراو دەکڕدرێن و دەفرۆشرێن و لە هەندێک ماڵی تیمیدا ڕایاندەگرن و لە ڕێگای ئەو کارە ڕواڵەتییانەوە کاسبیان پێدەکەن.

ئەو نوێنەرەی پارلمان بوونی ئەو دیزردە دزێو و نایاساییەی گەڕاندەوە بۆسەر کێشەی ئابووری لە کۆمەڵگا و نەبوونی کار و توانایی بۆ دابین کردنی ژیانی ڕۆژانەی بنەماڵە.

قائید ڕەحمەت هەروەها گلەیی لە کەمی بوودجەی پێشنیار کراو بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ خەسارە کۆمەڵایەتییەکان کرد و کوتی: بە بوودجەیەکی ٢٠٠ میلیارد تمەنی ناکرێ ئەو هەموو کێشەیە چارەسەر بکرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.