ڕێژەی قوربانیانی هێرشی کیمیایی شاری دوما تا دێ زێدەتر دەبێ

0
921

بەپێی ئامارەکان، ڕێژەی کوژراوانی هێرشی کیمیایی هێزەکانی سووریە بۆ سەر شاری “دوما” گەیشتۆتە ۷۸ قوربانی.

ڕۆژی کورد: چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە کە بنکەکەی لە لەندەنە، ڕایگەیاند، ڕژیمی سووریە لە دەسپێکی شەڕی ناوخۆی سوردیەوە تاکوو ئێستا ۲۱٤ جار چەکی کیمیایی بەکار هێناوە.

بەپێی ئامارەکان، لە ئاکامی هێرشی کیمیایی ڕژیمی سووریە لە ڕۆژی شەمە ٩ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی، بۆ سەر شاری “دوما” لە غوتەی ڕۆژهەڵات و نزیک بە دیمەشقی پێتەختی سووریە، ژمارەی کوژراوەکان تاکو ئێستا بووە بە ۷۸ کەس.

ڕێژەی بریندارەکانی خەڵکی سڤیل لە ئاکامی ئەو هێرشە کیمیاییەدا تاکو ئێستا بە فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام سەرچاوەکان باس لە برینداربوونی سەدان کەس دەکەن.

ئێوارەی ڕۆژی شەمە 8ی ئاپریلی ۲۰۱۸ بەرانبەر لەگەڵ 19ی خاکەلیوەی ٢٧١٨ی کوردی، هێزەکانی ڕژیمی سووریە و هاوپەیمانەکانی بە گازی کیمایی هێرشیان کردە سەر شاری “دوما” لە غوتەی ڕۆژهەڵات کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیمی سووریە دایە و بە هۆیەوە ڕێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی سڤیل بوونە قوربانی.

بەپێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووری، کە رۆژی چوارشەمە، ٤ی ئاوریلی ۲۰۱۸ی زایینی بڵاوی کردووەتەوە، لە ساڵی ۲۰۱۱ی زایینییەوە کە شەڕی ناوخۆی سووریە دەستی پێکردووە تاکوو ئێستا رژیمی بەشار ئەسەد ٢١٤ جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و لە دوای هێرشە کیمیاییەکەی سەر شارۆچکەی “خان شەیخونیش” هێزەکانی ڕێژیمی سووریە ١١ جاری دیکە چەکی کیمیاییان بەکار هێناو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.