ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران: چەند کەسێکی بە تۆمه‌تی شێواندنی هەڵبژاردنەکان ده‌ستبه‌سه‌ر کرد

0
513

حوسێن زولفەقاری،جێگری  ئەمنییه‌تی وەزارەتی ناوخۆی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: لە رۆژهەڵاتی ئێران چەند کەسێک بە گومانی شێواندنی بارودۆخی هەڵبژاردنەکانی چەند رۆژی داهاتوو دەستگیر کراون.

رۆژهەڵاتی ئێران دەکەوێتە پارێزگای “سیستان و بەلوچستان”ی سەر سنووری پاکستان و ئەفغانستان.

جێگری  ئەمنییه‌تی وەزارەتی ناوخۆی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ ئاماژەیەکی بە شوێن و کات و هەروەها ژمارەی دەستگیرکراوان نەکردووە و گوتی: ئەم کەسانە لەلایەن سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات و هێزی ئینتزامییەوە دەستگیر کراون.

زولفەقاری گوتی: دەستگیرکراوەکان دانیان بە تۆمەتەکاندا ناوە کە ویستوویانە ئاسایشی هەڵبژاردنەکان بشێوێنن.

چەند رۆژ لەمەوبەر، فەرماندەی هێزی ئینتزامیی ئێران، حسێن ئەشتەری، رایگەیاند: ٢٥٠هەزار چەکداری هێزی ئینتزامی، ئاسایشی هەڵبژاردنەکان دابین دەکەن.

شایانی باسه‌ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، به‌ بیانووی تێکدانی ئه‌منییه‌تی وڵات، ده‌یان چالاکی مه‌ده‌نی له‌ ناوچه‌ جیاجیاکانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کاو له‌ ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی جۆراوجۆردا ناچاریان ده‌کا که‌ دان به‌ تاوانه‌که‌یاندا بنێن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.