تا ئێستا لە چەند وڵاتی جیهان، کوردان بە گشتی و بەتایبەتی کوردانی خۆرهەڵاتی کوردستان، رێپێوانیان بۆ پشتگیری کردن لە کوردانی یارسان و بەرپەرچ دانەوەی سیاسەتە نگریس و دژە مرۆڤییەکانی کۆماری ئیسلامی بە دژی کوردانی یارسان و بێ ڕێزی کردن بە ئایینی یارسان بەرێوە چووە کە دەکرێ ئاماژە بەو ڕێپێوانانە بکەین:
ڕێپێوانی کوردەکان لە ئارت گالەری شاری ڤانکۆڤێر کە دژ بە کردەوە سەدە ناوەڕاستییەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر یارسانییەکان بەڕێوە چوو .
رۆژی شهممه ۱۲/۳/۲۰۱۶ کاتژمێر ۲:۰۰ دوای نیوهرۆ له وڵاتی ئاڵمان له پارێزگای فرانکفوت وهکوو ههموو شاره گهورهکانی ئۆرووپا خۆپیشاندانێکی هێمنانه به رێوه دهچێ ههر بهم بۆنهوه ئهنجۆمهنی فهرههنگی یارسان له دهرهوهی وڵات داوا له ههموو خهڵکی نیشتمان پهروهر دهکا که لهم رێپێوانه بهشداری بکهن و خهمخۆری خۆیان لهگهڵ کوردانی یارسان دهرببرن وبه کۆماری ئیسلامی نیشان بدهین که یارسانیان تهنیا نیین و ههموو خهڵکی کوردستان خهمخۆری ئهوانن.
هەروەها ڕۆژی ١٢مارسی ٢٠١٦ بۆ مەحکوم کردنی سووکایەتیەکانی ئەو گروپە توندڕو کە بە هاوکاری هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر جەمخانەێکی یارسانەکان لە شاری شائابادی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام درابووو لە ئەنجامدا بێ ڕێزیان بە کوردانی یارسان و نەریتەکانی ئەو ئایینە کردبوو، خۆپیشاندانێکی هێمنانە لە بەر دەرگای سفارەتی ئێران لە نۆروێژ بەڕیوە چو.
لە هەنگاوێکی تردا ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕەشممە بەشێکی بەرچاو لە کوردانی هەر چوارپارچە و بەتایبەتی کوردانی کوردستانی خۆرهەڵات، لە وڵاتی دانمارک بۆ بێزاری دەربڕین و ناڕەزایەتی لە هەمبەر بێ ڕیزی کۆماری ئیسلامی و دەست و پێوەندەکانی بە کوردسانی یارسان و ئایینی یاری کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێکهێنا.
بەڵام خاڵی شیاوی سەرنج لەو ڕێپێوانانەدا، ڕێژەی بەشداری کردنی بەشداربووان کە رێژەیەکی ئەوتۆ لە خۆ ناگرێ و لە چەند وڵات لە بیست کەس تێنەپەڕیوە.
عهلی فهزڵی، چالاكی یارسانی، وێڕای دەربڕینی ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ ئەو یەکگرتووییەی کە بە بێ جیاوازی لە نێوان کوردان بۆ پشتگیری لە خوشک و برایانی کوردی یارسانی خۆیان و مەحکووم کردنی بێ ڕێزی کۆماری ئیسلامی بە کوردان و کوردانی یارسانی و کەمینە نەتەوەیی ا ئایینیەکان دەڵێ: باشتر وایە لە سەرجەم وڵاتان، بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێپێوانە ناڕەزایەتییانە پێکەو ەهاو هەڵوێست بن و پلان و کاتی دیاریکراو و ڕاگەیاندنی پێشوەختەیان هەبێ، بەو شێوە هەم خەڵکانێکی زیاتر ئاگادار دەبن و بەشداری دەکەن و هەمیش دەنگ دانەوە و ڕەنگدانەوەیەکی باشتری دەبێت و کاریگەرییەکای چەند قات دەبێت.
فەزڵی هەروەها ئاماژەی بە خاڵێکی تر دا و گوتی: بەداخەوە بەڕێوەبەران و بەشداربووانی ئەو ڕێپێوانانە کەمترین سەرنجیان داوەتە بە میدیایی کردنی ڕێپێوانەکانیان و بەوەندە ڕازی بوون کە لەسەر دیواری فەیسبووکی خۆیان بڵاوی بکەنەوە، ئەوە وادەکات دەنگدانەوەی کەمتری بێ، ئەوە لە حاڵێکدایە کە میدیای کوردی باشمان هەیە و ماڵپەڕەکان دەتوانن بە باشی و لە هەمان کاتدا ئەو هەوڵ و چالاکییانە بڵاو بکەنەوە.