ڕێپێوانی ناڕەزایەتی بۆ مەحکووم کردنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی لە ئاڵمان و سویس بەڕێوەچوو

0
837

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە ئاڵمان، کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان، لە کۆبوونەوەیەکی بەربەریندا لەبەردەم بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو وڵاتە، تیرۆریزمی دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامییان مەحکووم کرد.

ئە وکۆبوونەوە بەرینە ناڕەزایەتییە، بە بەشداریی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان و بەتایبەتی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵای بەڕێوەچوو.

ئەم کۆبوونەوەیە، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان له شاری بۆن، دژی تیرۆریزمی کۆماری سێداره و لەسەر بانگەوازیی، چالاکانی کورد لەو وڵاتە، پێکهات.

لەو ڕێپیوانەدا، دروشمی “بڕووخی کۆماری ئیسلامی”، “نا بۆ تیرۆریزم” و دەیان دروشمی تر بە زمانی ئاڵمانی و کوردی درا.

هەروەها ئەمڕۆ لە شاری ژنێڤ لە وڵاتی سویس ـیش، ڕێپێوان و کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەلایەن کوردانی ئەو شارە و وڵاتی سویس، بەڕێوەچو و تێیدا تیرۆری تێکۆشەرانی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامی بە گشتی و تیرۆری بەردەم قەڵای دێموکرات لە کۆیە لە شەوی چلەی ئەمساڵدا، مەحکووم کرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت