ڕێوڕەسمی کەلتووریی “بێڵندانە” لە گوندی قەڵاڕەش ـی سەردەشت بەڕێوە دەچێ

0
985

ڕۆژی کورد: بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتووە، ڕێورەسمی کەلتووریی “بێڵندانە” یان “بێڵن دانا” لە گوندی قەڵاڕەشی سەردەشت بەڕێوە دەچێ.

بانگەوازیکەران و ڕێکخەرانی ئەو ڕێوڕەسمە دەڵێن بەڕێوەبردنی ئەو ڕێوڕەسمە بە مەبەستی زیندووکردنەوەی داب و نەریتە مێژوویەکانی گەلی کورد لەو ناوچەیە بەڕێوە دەچێ و بەو شێوەیە خزمەتێک بە گەل و مێژووی کورد دەکەن.

ئەوان هەروەها داوایان لە سەرجەم خەڵکی دەڤەری سەردەشت کردووە تا لەو رێوڕەسمەدا بەشداری بکەن.

بڕیارە ئەو ڕێوڕەسمە کاتژمێر ٢ و نیوی دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی لەو گوندە بەڕێوە بچێت.

“بێڵندانە” یان “بێڵن دانا” کە بە واتای ئەوەیە کە بێڵەکانمان دانا، یەکێک لەو رێوڕەسمە کۆنانەی کوردەوارییە کە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی بەفر و سەرما بەڕێوە دەچێ و واتاکەی لەوەوە دێت کە ئیتر بێڵەکانمان دانا و چیتر بەفر ماشتن و بان خاوێنکردنەوە نامێنێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت