ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی لە بۆکان لەوپەڕی بێ دەرەتانیدا بەڕێوە چوو

0
966

ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی سەرەڕای گوشار و زەخت بۆ سەر چالاکانی مەدەنی بۆکان،  لە ڕێڕەوی ژێرزەمینی تاریک و ساردی پاساژی شارەداری، زۆر مەزڵوومانە بەڕێوە چوو.

ڕۆژی کورد: ساڵانی پێشوو چالاکانی ئەدەبی و زمان لە بۆکان، ساڵانی ڕابردوو داوای مۆڵەتی یاساییان دەکرد بەڵام ناوەندە پێوەندیدارەکان و بەتایبەت ناوەندە ئاسایشیەکان ئیزن و مۆڵەتی بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمەی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی ـیان لە هۆڵ و شوێنە گشتیەکان نەداوە و ئەمساڵیش بە هەمان شێوە مۆڵەت نەدرا و هەر بەم بۆنەوە ئەمساڵیش هەر لە کەش و باروودۆخێکی نالەبار و تاڕادەیەک ئەمنیەتی و لەژێر زەختی دەسەڵات لە ژێرزەمینی تاریک و سارد و سڕی پاساژی شارەبانی بۆکان کە هەموو ساڵێ بەداخەوە هەر لەو شوێنە نالەبار و بەرتەنگ و نەشیاوەدا، بەڕێوە دەچێ، بە ڕێوەچوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢ ڕەشەممە لەو مەراسمەدا، دەیان چالاکی مەدەنی ناسراو و نووسەر و وەرگێڕ، شاعر و زماننانسی ناودار و تازە قەڵەمی شاری بۆکان و دەوروبەر تیایدا بەشدار بوون و چەندین بابەت سەبارەت بەم ڕۆژە و گرینگایەتی پێدان بە زمانی دایکی و خەسارناسی و هۆکاەکانی قەدەغە بوونی پەروەردە و ئامووزش بە زمانی دایکی ورووژێندرا و وتار و بابەت پێشکەشی بەشداربووان کرا.

هێندێ لە وتاربێژان بریتی بوون لە مامۆستا ئاسۆ و مامۆستا ئەمین گەردیگلانی شاعیر و حسێن شێربەگی نووسەر و مستەفا ئیلخانیزادە، ڕزگار باوێردی موقەدەم توێژەر و نووسەر و زمانناس لە وتاربێژانی ناسراوی ئەو مەراسمە بوون.

لە میانەی ئەو بەرنامەدا فەرهاد لوتفی چالاکی مەدەنی و چالاکی مافی مرۆڤ کە تا ئێستا چەندین کتێبی بە زمانی کوردی نووسیوە و وەرگێڕاوە، ڕەخنەی توندی لە دەسەڵات و بەڵینەکانی بەربرسە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گرت و ئاماژەی بە مادەی ۱٥ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە دوای تێپەڕبوونی چل ساڵ لە تەمەنی کۆماری ئیسلامی، هێشتا جێبەجێ نەکراوە و ئەو مافە سەرەکییە پێشێل کراوە؛ لوتفی هەروەها داوای لە ڕووناکبیران و چالاکانی مەدەنی و چالاکانی بواری زمان و ئەدەبیات کرد کە چیدی بۆ پرسی زمان کەمتەرخەم نەبن و کوتیشی کە ترس و موسامحە و بێدەنگی لەهەمبەر داواکارییە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتیەکان کە پێشکەشی دەسەڵات دەکرێ بۆ وەرگرتن و وەیدیهێنانی مافی ڕەواکان و لەوانە مافی سەرەتایی ئامووزش‌ و خێندن بە زمانی دایکی لە قوتابخانەکان، دەبێتە هۆی لەناوچوونی زیاتریی زمان و کولتوور و سڕینەوەی شوناسی نەتەوەیی و ناسنامەیی گەلی کورد.

لە کۆتایی ئەو بەرنامە دا پۆلێک لە قوتابیانی دەورەی فێرکاری زمانی کوردی، لە لایەن فێرگەی زمانی کوردی ئەدەب کە مامۆستا مستەفا ئیلخانیزادە بەرپرسیەتی، بڕوانامەی خولی فێرکاری زمانی کوردی درا بەو قوتابیانەی بەشداری ئەو خولانەیان کردبوو.
شیاوی باسە کە فێرگەی زمان و ئەدەبیاتی منداڵانی ئەدەب لە چالاکترین فێرگەکانی زمان و ئەدەبیاتی کوردی لە چەند ساڵی ڕابردووە لە بۆکان و ناوچەکەدایە.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.