ڕێبەری ئەلقاعیدە لە یەمەن کوژرا

0
733

ڕۆژی کورد: بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕاگەیێنەکانی یەمەن، هەواڵی کوژرانی ڕێبەری ئەلقاعیدە لەو وڵاتەیان بڵاو کردەوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، عەمار قائید ئەلمەکنی، ناسراو بە “ئەبووعەلی ئەللەحجی”، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیس و ئەرتەشی تەمەن، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری ئەلحەوتە لە پارێزگای لەحج، کوژراوە.

هەروەها بەپێی هەواڵی تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبیە، سەرتیپ ساڵح ئەلسەید، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لەحج، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە گوتی: “لەو عەمەلیاتەدا، ڕێبەری ئەلقاعیدە لە پارێزگای لەحج، کوژراوە و عەمەلیاتەکە لەلایەن یەکەیەک لە هێزەکانی دژەتیرۆریی پۆلیسی ئەو پارێزگایەوە بە هاوکاریی ئەرتەش، ئەنجام دراوە”.

بەرپرسی پۆلیسی لەحج هەروەها گوتیشی: “یەکەی دژە تیۆری ئەو پارێزگایە بە وەرگرتن و لەبەردەستدا بوونی زانیاریی تەواو لەمەڕ شوێنی رێبەری ئەلقاعیدە، ئەویان لە ماڵێک گەمارۆ داوە و بڕیاریشیان وابوو بە زیندوویی بیگرن بەڵام ئەو ئامادە نەبووە خۆی ڕادەست بکات و تەقەی لە پۆلیس کردووە و لە ئەنجامدا بە هۆی تەقەی پۆلیس کوژراوە”.

لە هەمان کاتدا، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە هۆی هێرشێکی هەوایی هێزەکانی ئەمریکا لە یەمەن لانیکەم ٣٠٠ چەکداری ئەلقاعیدە کوژراون کە ٣ کەسی دیار و بەرچاو و هەروەها ١٠ کەسی سیڤیلیان لە ناو دایە.

بەرپرسێکی خۆجێی لەمبارەوە بە هەواڵدەریی فەرانسەی ڕاگەیاندووە کە لەو هێرشەدا کە بۆ سەر ناوچەی “یەکلا” لە پارێزگای “ئەلبەیزا” ئەنجام دراوە، ٧ ژن و ٣ منداڵیش کوژراون.

پێشتریش ئەبوئەفغان ئەلمیسری، فەرماندەی باڵای ئەلقاعید، ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی لە هێرشی پەهبادەکانی ئەمریکادا کوژراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت