ڕێبەرانى ئەلقاعیدە دواى ئازاد بونیان لە زیندانەکانى ئێران بۆ ناوڕیکخراوى ئەلنوسرە وبەشدارى شەڕى سوریە دەرۆن

0
721

بە گوێرەى ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەى فیگارۆى فەرەنسەوە ڕێبەرانى ئەلقاعیدە دواى ئازاد بونیان لە زیندانەکانى ئێران بۆ ناو گروپێ ئەلنوسرەو لە سوریە دەڕۆن و لە وێ بەشدارى لە شەڕى ناو خۆ دەکەن.

ئەو ڕێبەرانە کە لە زیندانەکانى ئێران بوون دواى ئازاد بونیان لە نێو ڕێکخراوەکانى ترى تیروریستى بە تایبەتى لە سوریە دەتوانن باڵانسە هیز بگۆڕن و ببن بە فاکتەرى بە هێز بونى ئەو ڕیکخراوانەو درێژە کێشانى شەڕى ناوخۆ لە سوریە.

بە گوێرەى ڕۆژنامەى فیگارۆ یەکێک لەو کەسانەکە لە زیندانەکانى ئێران ئازاد بووە سیف ئەلعەدل یەکیک لە فەرماندە ئاست بەرزەکانى ئەلقاعیدە بوە کە پێشت بەرپرسی ئاسایشی بن لادن بوە کە ئێستا لە زیندانەکانى ئێران ئازاد بوە.

شایانى باسە ئێران جیا لە دەست تیوەردانى ڕاستەوخۆ هەروەها بە هۆى هەبونى پەیوەندى نیوان ئێران و هەندی ڕێکخراوى تیروریستى دیکە بە کۆنتڕۆل کردنیان هەوڵى بەکار هێنانى ئەو گروپە تیرۆریستیانە دەکات بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆى.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.