ڕیکەوتنامەکەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامریکا و، نیگەرانیەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی

0
595

ڕیکەوتنامەکەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامریکا و، نیگەرانیەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی.
نووسین: ڕۆژی کورد

qasm-slemani-G
لە رۆژانی رابردوو لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامریکا ڕێکەوتنامەیەکی گرنگ واژۆ کرا کە ئەم ڕیکەوتنامەیە نیگەرانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لێکەوتۆتەوەو، بە پێی سەرچاوە هەواڵدرییەکان، فەرماندەی گشتی سووپای پاسداران واتە قاسم سلێمانی لە ڕێگای حەیدەر عیبادی داوای کردوە کۆپییەکی ئەو ڕێکەوتنامەیە نێوان هەرێمی کوردستان و ئامریکا بدرێتە ناوبراو کە ئەمەش بۆتە بەڵای نیگەرانی ئەم ڕیژیمە دژە نامرۆڤانیە کە چەندە دژی دەسکەوتەکانی گەلی کوردە و چەندە بۆ تێکدانی هەر سەقامگیرییەک لەو کوردستانە تێدەکۆشێ.
موحسینی ڕەزایی، بەرپرسی بەرژەوەندییەکانی پاراستنی ڕێژیم و، فەرماندی سووپای پاسداران لە وتووێژێکی ڕاستەوخۆدا لە یەکێک لە کاناڵە فەرمییەکانی وڵاتەکەی، بە توندی هێرشی کردە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و یەک لەوان سەرۆکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە تەنانەت هەڕەشەی توندیشی نواند، کە بێگۆمان هەرێمی کوردستان دەبێ ئەم مەترسیانە بە جیدیەوە وەربگرێ.
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەگەر چی بەرەو ئاقارێکی نالەباردا تێدەپەڕێ و شەڕو ماڵوێرانی بۆتە بەڵای خەڵکی مەدەنی و، دیکتاتۆرەکان بۆ سەرکوتکردنی دەنگی ناڕازییەکان لە هەموو ئامرازێک کەڵک وەردەگرن و بۆ مانەوەی دەسەڵات هەر چییان لە دەس دێت دەریغی ناکەن، کە ئەمەش ئاسان نیە کوردستان لەم نێوەدا تووشی کارەساتی زۆرتر نەکاتەوە، چونکە کێشەی ناوخۆیی لە تورکیە لە نێوان سیکۆلارو دەسەڵاتی ئیسلامی سیاسی ئەردۆغان هێشتا نادیارە بەرەو کوێ دەچێ، کە بێگۆمان بۆ کۆماری ئیسلامیش کە هەمیشە وتوویانە فیتنەی ناخۆیی مەترسیدارترە لە هێزی دەرەکیی، هەڵگری ئەوە نابێ بێ دەنگ بنوێنن، بۆیە ئەوەی لە دەستیان دێ بۆ پارستنی نیزامە دیکتاتورەکەیان کەڵکی لێوەردەگرن.جا بۆیە هەرێمێکی وەک کوردستان بۆ هەر ڕێکەوتنێکی سیاسی، دیپلۆماسی و تەنانەت نیزامیش بێ کۆماری ئیسلامی نیگەران دەکا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت