ڕۆژی کورد ناوی دامەزرێنەرانی کارگەی شیشە لە شارەکانی بانە، بۆکان و دیواندەرە بڵاو دەکاتەوە

0
1711

دوای شارەکانی، سەردەشت، شنۆ، پیرانشار و مهاباد، سێ شاری تری کوردستانی خۆرهەڵات بوون بە کارگەی ساز کردنی شیشە.

لە ئێستادا بە پێی زانیارییە تەواو و چڕەکانی ڕۆژی کورد، کارگەکانی ساز کردنی شیشە، شارەکانی بۆکان، بانە و دیواندەڕەشی گرتۆتەوە و بە فەرمی لەم سێ شارەی کوردستانی خۆرهەڵات، شیشە بەرهەم دێت.

ڕۆژی کورد بە پێویستی دەزانی بە پێی بەڵگە پشتڕاست کراوەکانی خۆی، ناوی چەند کەس لەو بەرهەمهێنەر و بڵاو کەرەوانەی مادەی هۆشبەر بلاو بکاتەوە و لە داهاتووشدا بەشێکی تر لەو ناوانە بڵاو دکاتەوە.

حەسەن و بەختیار ڕەسووڵی:

حەسەن و بەختیار رەسولی خەڵکی “سووتووی سەر بە شاری بانەن و لە ئێستا دا لە شاری بۆکان و بە هاوکاری ئیتلاعات و سپای ڕژیم خەریکی سازکردنی شیشەن. هەر چەند ئەو دوو کەسە لە ئێستادا بە ڕواڵەت بەو ناوە گیراون بەڵام بەپێی زانیارییەکان بە زوویی ئازاد دەبن.

به‌ پێی زانیاریه‌كان  باندیکی سپای پاسداران ڵە و سێ شارە بە فه‌رمی ئەم کارە دەکه‌ن

ڕەئووف خەڵکی ڕەبەت:

ڕەئووف کوڕی سەید عەزیز خەڵکی شاری ڕەبەت و چەکداری سپای پاسدارانە و بەفەرمی جاشە و لە کاتی بەرهەم هێنانی شیشە سازکردندا لە دیواندرە گیراوە بەڵام دواتر ئازاد بوو و لە ئێستاشدا لە هەمان شوێن خەریکی ساز کردن و بەرهەمهێنانی شیشەیە.

ئەحمەد تەختە گاز:

ئەحمەد، ناسراو بە ئەحمەد تەختەگاز خەڵکی گوندی سارتکێی سەر بە شاری ڕەبتە، ناوبراو لە پشت ترۆمبیلی سێ ئێف ـەکەی خۆی ئاشپەزخانەی شیشەی گەڕۆکی هەیە و یەکێک لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی شیشەیە لە ڕەبەت.

حوسێن بایز:

حوسێن بایز خەڵکی شاری ڕەبەتە و لە بەری گوندی مارەغان ـەی سەر بە شاری ڕەبەت، ئاشپەزخانەی شیشەی هەیە. ناوبراو ساڵی پاریش لەگەڵ چەند کەس بۆ تیرۆر کردنی ئەندامانی حیزبی دێموکرات چووبووه‌ بۆ ناو حیزبی دێموكراتی كوردستان وله‌وێ دەست بەسەر کرا و دوای مانگێک گیران، ئازاد کرا و مۆرەی سپاسی پاسدارانە.

ڕزگار نازری:

رزگار نازری خەڵکی گوندی بێکەژی شاری بانەیە.  باوکی ناوبراو ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی لەلایەن هێزێکی کوردستانی خۆرهەڵاتەوە کوژراوە.

ڕزگار تا ماوەیەکی زۆر لە شاری ڕەبەت خەریکی ساز کردنی شیشە بوو و  دواتر چووە بۆ شاری مەهاباد و لەوێش خەریکی فرۆشتن و ساز کردنی مادەی هۆشبەر و شیشە بووه‌، لە ئێستادا بە پێی زانیارییەکان لە شاری بۆکان خەریکی ئەم کارەیە.

برایەکی ڕزگار نازری بە ناوی مەحموود نازری بە شەهید کردنی دەیان پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک شەهید رئوف کوڵەسی و حەسەن شاگوپ، تاوانبارە و پاییزی ئەمساڵ لە ڕووداوێکی هاتووچوو لە لای بۆکان، كوژراوه‌ .

محەممەد زیبا:

محمد زیبا خەڵکی شاری بۆکان و دانیشتوی شاری ڕەبەت ـە. ناوبراو پێشتر بە هۆی دزی یەوە ساڵێک لە بەندیخانە بووە و ئێستا خەریکی بەرهەمهێنانی شیشە و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەرە.

ڕۆژی كورد پێشتریش له‌و پێوه‌ندییه‌ دا هه‌واڵێكی بڵاو كردبۆوه‌ كه‌ تێیدا هاتبوو :

 ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی سوپای پاسداران له‌ شاری سه‌رده‌شت و ناوچه‌كانی “ره‌به‌ت و نه‌ڵاس”ی سه‌ربه‌و شاره‌، له‌ ٣٠٠ بنكه‌دا مادده‌ی شیشه‌ به‌رهه‌م دێنن. سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ له‌و بنكانه‌دا كاری به‌رهه‌م هێنان ده‌كه‌ن، چه‌كی سوپای پاسدارانبیان پییه‌ و هاووڵاتییان به‌ هێچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن رێگرییان لێ بكه‌ن و ته‌نانه‌ت سكاڵاشیان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن. دروست كردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئاستێك دایه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ شاری سه‌رده‌شته‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی سپای پاسدارانه‌وه‌ بۆ شار و ناوچه‌كوردنشینه‌كان و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م ئێرانیش هه‌نارده‌ ده‌كرێت. ئه‌م كرده‌وه‌ی سوپای پاسدارانی حكوومه‌تی

ئێران نیگه‌رانی و ترسی له‌ راده‌به‌ده‌ری هاووڵاتییانی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شتی لێكه‌وتۆته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ حكوومه‌تییه‌كانیش له‌مه‌رِ ئه‌و دیارده‌یه‌ بێ ده‌نگییان نواندووه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.