ڕۆژهەڵات: زیندانیەکی سیاسی کورد، ئازاد بوو

0
635

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، محەممەدئەمین ئاگووشی، زیندانی سیاسیی کورد، ئازاد بوو.

محەممەدئەمین ئاگووشی مامۆستای خانەنشین و زیندانی سیاسیی کورد کە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی دەست بەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا، ڕۆژی ٢٧ی رێبەندان لە زیندان ئازاد بوو.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە هاوکات لەگەڵ “ئیرەج محەممەدی” و “ئەحمەد پولادخانی”، خەڵکی پیرانشار لە پارێزگای ورمیی کوردستانی خۆرهەڵات، بە تاوانی سیخوڕی بۆ هەرێمی کوردستانی باشوور و هەروەها موحارەبە و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییە دژبەرەکانی ڕژێم، ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی دەست بەسەر کرا.

شایانی باسە کە محەممەدئەمین ئاگوشی، دوای تێپەراندنی زیاتر کە ٧ مانگ زیندانی تاکەکەسی، ڕاگوازرا بۆ بەندیخانەی ورمێ و لە لەلایەن لقی دووی دادگای سەربازی،  پێشتر بە لەدار دان لە ڕێگای تیربارانەوە مەحکووم کرابوو.

ئەو حوکمە لە لقی ٣١ی دیوانی باڵای ئیرانیش بە هەمان شێوە دەرچوو بەڵام دواتر پەروەندەکەی خڕایەوە گەڕ و لە لایەن لقی یەکی دادگای سەربازی هاوڕێ لەگەڵ دوو کەسی تر بە دە ساڵ زیندان و ڕاگواستنەوە بۆ زاهیدان، مەحکووم کرا.

شایانی باسە کە کچی محەممەدئەمین ئاگووشی بە ناوی کانی ئاگووشی،کە خوێندکار و تەمەن ٢٣ ساڵ بوو، پووشپەری ڕابردووە، لەماڵەکەی خۆیدا لەرێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە.

پێشتر لە هەوالەکاندا بلاو ببۆوە کە  “محەممەد ئەمین ئاگووشی تەمەنی ٥٤ ساڵە و بە دەست نەخۆشی گورچیلەوە دەناڵێنێ‌ و مەئموورانی ئەمنیەتی ئیتلاعات رێگری لە دەرمانكردنی ناوبراو دەگرن و لە نەخۆشیەكەی وەكوو كارتی فشاری كەڵك وەردەگرن”.

شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، ئاگوشی نامەیەکی بڵاو کردبۆوە بە شێوەی خوارەوە:

من محەممەد ئەمین ئاگووشی کە لە زیندانی ناوەندیی زاهیداندا یەخسیر کراوم، هەتا ئێستا بە دەیان جار داوای “مەرەخەسی، راگوێزران بۆ زیندانێکی دیکە”م لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، بەڵام هیچ‌کام لەو لایەنانە وەڵامی شیاویان پێ نەداومەتەوەو ئەگەر لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا وەڵامی خواستەکانم نەدرێتەوە یان نەچنە بواری جێبەجێ کردنەوە، سەرڕای ئەوەیکە گورچیلەکانم تووشی ئازار هاتوون و بەدەست چەند نەخۆشییەکی دیکەوە دەناڵێنم، دەست ئەدەمە مانگرتن.
داوا لەسەرجەم ناوەند و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەم کە بە هانای منەوە بێن و لەو پێاوەدا هەنگاوی کردەیی هەڵبگرن.

مامۆستای خانەنشین کراو محەممەد ئەمین ئاگووشی
زیندانی ناوەندیی زاهیدان
رێبەندانی ١٣٩١

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.