ڕۆژنامەی گاردیەن: زۆر زووە جەژنى گۆڕانى ئێران بگرین

0
516

ڕۆژنامەى گاردیەنى ئنگلیسی ، ڕێکەوتی ١ ی فوریە لە وتارێک دا لە ژێر ناوى زۆر زووە جەژنى گۆڕانى ئێران بگرین باس لە سەفەرەکەى کۆتاى ڕوحانى بۆئوروپا دەکات.

لە درێژەى وتارەکەدا دەڵێ، دواى چەند ساڵ بێ باوەڕى لە نێوان ئێران و ڕۆژئاوا بەرپرسانى ئورپا بە پێکەنینەوە پێشوازیان لە ڕوحانى کرد . سەڕەراى ئەو دیمەنانە زۆر کورت بینیە کە باوەر بکەین  ئێران بەروە ڕیفۆرمى ناوخۆى دەرواو ڕۆڵێکى گرنگ و ئەرێنى لە ناوچە دا دەگەڕیت.

چونکوهەر لە کاتى سەفەرى روحانى ڕێژیمى ئێران خەریکى دەست تێوەردان لە بارودۆخى سویە بەردەوام بوو بە شیک لە شەڕى ناوخۆ لە سوریە بە ڕێو دەبات رێکخراوى پەنابەران باس لە گەمارۆ دانى شارى مەزایا لە لایەن هیزەکانى ئێرانى دەکات و کە کارەساتى مرؤڤى لەم شارەدا ڕوى داوە واتە هیچ گورانکاریەک لە سیاسەتى ئێران لە ناوچەکە و سوریە ڕوى نەداوە.

گاردیەن  کردەوەکانى ئێران لە سوریە بە عەیبە دەزانێ نەک هەیکەلە روتەکانى ئیتالیا کە داپۆشران. پێکەنینەکانى ڕوحانى لە دواى دەوڵەتى ئەحمەدى نژاد نیشانەی گۆڕانى سیاسەتى ئێران نیە و ئیستاش ئێران وڵاتێکى  خاوەنی  سیاسەتێکى سەرکوتگەرانەیە لە جیهانە.

شایانى باسە لە سەفەرى کۆتاى ڕوحانى کە زۆرترین ڕێکەوتننامەى ئابوورى تێیدا واژوو کرا ڕەخنەى زۆر هێنایە سەر سیاسەتى دووانەى ئوروپا کە لە لایەک بانگەشەى بۆ هەندێ نرخى جیهانى دەکات و لە لایەک لە پێناو بازارى ئابورى دا چاو پۆشی لە سیاسەتى دژە مرۆڤانەی ئێران دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.