ڕۆژنامەکانی سوید:پەنابەرانی ئێرانی درۆ دەکەن

0
1068

دوا بە دوای هێڕشی بە کۆمەڵی پەناخوازانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ وڵاتانی ئوروپایی و زیاد بوونی ڕێژەی پەناخوازان و لە هەمان کاتدا ئەنجامدانی چەندن کردەوەی قێزەون لە لایەن پەنابەرەکانەوە، بزاڤی دژە پەنابەری و دژە ئیسلامی لەو وڵاتانە و بەتایبەتی لە سوید، ئاڵمان و فەڕانسە سەری هەڵداوە.

تا ئێستا لە سوید ژنێک بە دەست پەنابەخوازێک کوژراوە و چەندین نموونەی دەست درێژی ڕەگەزیش بیندراوە.

لە ماوەی ڕابردوودا جیا لەو ڕێپێوانانەی کە لە ئاڵمان و فەڕانسە ئەنجام دران لە سوید تاقمێکی سەد کەسی دەمامکدار چەندین جار هەڵیانکوتاوەتە سەر پەناخوازان و ئازاریان داون و چەندین گرتەی ڤیدیۆیی بڵاو بوونەوە کە تەنگژە و ناکۆکی نێوان خەڵکی سوید و پەناخوازەکان نیشان دەدات.

گۆڤارەکانی سویدیش تا ئێستا چەندین جار ئاوڕیان لەو بابەتە داوەتەوە و بە شێوەی جۆراوجۆر دژایەتی خۆیان لەگەڵ پەناخوازان و ڕێژەی زۆری پەنابەری بۆ وڵاتەکەیان، نیشان داوە.

لە تازەترین بابەتدا گۆڤارێکی سویدی کاریکاتۆرێکی بڵاو کردۆتەوە کە تێێدا باس لە ڕەفتاری درۆزنانە و دووڕوویانەی پەناخوازە ئێرانیەکان دەکات.

لەو کاریکاتۆرەدا وا نیشاندراوە کە ئێرانییەکان بۆ وەرگرتنی پەنابەری لە وڵاتان یان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، نکوڵی لە ناسنامەی ئێرانی خۆیان دەکەن و بە نیشان دانی زوڵم لێکراوی و بێ دەرەتانی خۆیان و پۆشینی جلێکی ئەوروپی، دەڵێن کە لە وڵاتی خۆیان لە مەترسی کوشتن و سێدارە دان بەڵام لە هەمان کاتیشدا بە بزە و ڕووخۆشییەوە ڕوو دەکەنە سفارەتی ئێران و لە هەوڵی وەرگرتنی ڤیزا لە سەفارەتی ئێران و گەڕانەوە و سەردانی وڵاتەکەیان دان.

ڕێژەی ئەو کەسانەی کە دوای وەرگرتنی پەنابەری دەگەڕێنەوە ئێران، بە گوێرەی قسەی وڵاتانی ئوروپایی و هەروەها ئەو ڕەوتەی کە بەرچاوە، لە زیادبوون دایە و ئەوە وەک قەیرانێکی وڵاتانی ئوروپایی سەیری دەکرێ و لە ئێستادا پێدەچێ سەرقاڵی دەردکردنی بڕیار و یاسایەک بن بۆ وەرگرتنەوەی پەنابەریی ئەو کەسانە.

بە گوێرەی باسەکان زۆرترین ڕێژەی ئەو پەناخوازانەی کە دوای وەرگرتنی پەنابەری دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان و سەفەر دەکەن، ئێرانی و ئەفغانین و بە پلەی دواتریش کوردەکان دەگرێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.