ڕۆژی کورد: بیهروز بووچانی، ڕۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی ئیلام کە ماوەی زیاتر لە ٤ ساڵە لەگەڵ پەنابەرانی تر کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتی ئوسترالیاوە ڕەوانەی گرتوخانەی گینەی نەو کراوە و لەو بەندیخانەیەدا دەژی ئێستا بە هۆی بوێری لە بواری ڕۆژنامەنووسییەوە بۆ باشترین خەڵاتی مەزن له مه‌ڕ ئازایه‌تی له ئازادیی را ده‌ربڕین بەربژێر کراوە.
خەڵاتی لەم شێوەیە پێشتر بە بەهمەن قوبادی، دەرهێنەری ناسراوی کورد پێشکەش کراوە.
له ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به‌و به‌ربژێرانه نوسراوه كه هه‌واڵه‌كانی بێهرووز بووچانی كاریگه‌ری تایبه‌تیان هه‌بووه و هه‌روه‌ها به هۆی ئازایه‌تی له ده‌ربڕینی بیر و ڕا بۆ ئه‌و خه‌ڵاته به‌ربژێر كراوه
بێهروز بووچانی تا ئێستا چەندین بابەت و هەواڵی لە ڕۆژنامە بە ناوبانگەکانی جیهان بە زمانی ئینگلیسی بڵاو کردۆتەوە و یەکێکیشە لە هاوکارانی ناوەندی ڕۆژی کورد.
زانیاریی زیاتر له‌و باره‌وه له‌و لینكه دا ببینن