ڕۆژی کورد: ڕۆژنامه‌نووسى میسڕى ئه‌نیس دوغێدی (تەمەن 56 ساڵان)، زنجیره‌یه‌ك تۆمارى ڤیدیۆیی بڵاو ده‌كاته‌وه و جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه چوار جار له‌گه‌ڵ “سه‌دام حسێن” له داوى ئه‌وه‌ى له‌سێداره‌دانه‌كه‌ى له مانگى كانوونى یه‌كه‌مى 2006 ڕاگه‌یه‌ندرا، چوار جار چاوى پێكه‌وتووه.
به‌پێی هەواڵی باس نیوز لە زاری میدیا میسڕی و عه‌ره‌بییه‌كان کە قسەکانیى ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌یان لەبڵاو كردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌م جار له كۆشكێكى موعه‌مه‌ر قه‌زافى، سه‌رۆكى كوژراوى لیبیا له “بابول عه‌زیزییه” له ساڵى 2010 چاوى پێكه‌وتووه.
ئه‌وه‌ى جێی سه‌رسوڕمانه، ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستێت كه “سه‌دام حوسێن” له سێداره نه‌دراوه، سه‌ربارى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى ساته‌وه‌ختى له‌سێداره‌دانه‌كه‌ى له‌لایه‌ن كه‌ناڵى فه‌رمى “عێراقییه”ـه‌وه، به‌ڵكو ده‌ڵێت :” سه‌دام، سه‌رۆكى ڕاسته‌قینه‌ى داعشه، ئه‌و ڕێكخراوه زۆر توندڕه‌وه، كه‌س ناتوانێت به‌ڕێوه‌ى ببات سه‌دام نه‌بێت كه ئێران و حزبوڵا پشتیوانى ده‌كه‌ن”.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه دواتر له ته‌ڕابلووس و له ته‌هران له ساڵى 2011 و دواجاریش له ساڵى 2016 له سعوودیه، چاوی پێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه، ده‌ڵێت : “سه‌دام حوسێن خۆى ده‌شارێته‌وه، چونكه ده‌زانێت له‌لایه‌ن هه‌موو زلهێزه‌كانى دنیاوه داواكراوه، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكارى هه‌ڵاتنێتى، تا ئێستاش له سێ وڵاتى جیاجیادا چاوم پێكه‌وتووه”.
به‌ڵام جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه زیاتر له تاران ده‌مێنێته‌وه، كه حكوومه‌تى ئێرانی هه‌موو پێداویستییه‌كى بۆ دابین كردووه.
دواتر دێته سه‌ر ئه‌وه‌ى، كه له‌وه زیاتر ناتوانێت هه‌موو نهێنییه‌كان بگێڕێته‌وه، ده‌شڵێت :”سوێندم خواردووه له‌سه‌ر پاراستنى نهێنییه‌كان”.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه ڕۆژنامه‌نووسه‌كه تۆمارى كردووه و له نیو كاتژمێر زیاتر ده‌بێت، “دوغێدی” ده‌ڵێت :” من و سه‌دام له باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ سه‌ر كورسىی ده‌سه‌ڵات پێكه‌وه گفتوگۆمان كرد”.
به‌ڵام تا ئێستا هیچ لایه‌نێكى فه‌رمى پشتیوانى له گیِڕانه‌وه‌ى ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ناكات، به‌تایبه‌ت كه سزاى له‌سێداره‌دانه‌كه‌ى له ساڵى 2006، دیكۆمێنت كراوه .
سه‌دام حوسێن، له نیسانى 1937 له دایكبووه و له ساڵى 1979 تا 2003 سه‌رۆكى عێراق و ڕ‌ژێمى به‌عس بوو، دواى ڕووخانى و هه‌ڵاتنى بۆ ناوچه‌كانى نزیك له تكریت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكاوه ده‌ستگیر كرا و دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیارى له‌سه‌ێداره‌دانى بۆ ده‌ركرا، دوو ڕۆژ پێش سه‌رى ساڵى 2007 سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.