ڕوونکردنەوەیەک لە ناوەندی ڕۆژی کورد لەسەر حەسەن ڕەشیدی پاڵێوراوی شۆڕای شاری مهاباد

0
1248

ڕۆژی کورد: ماوەی چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا و بەپێی بەڵگەیەک کە بە ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتبوو و ناوەندی ڕۆژی کوردیش بەدواداچوونی بۆ کردبوو، بابەتێک لەسەر لێکۆڵینەوەیەک بە ناونیشانی “جاش قەڵەمێک کە خۆی بۆ شۆڕای شاری مهاباد پاڵاتووە” باسێکی لەسەر حەسەن رەشیدی یەکێک لە پاڵێوراوانی شۆڕای شاری مهاباد بڵاو کردەوە.

ڕۆژی کورد دوای بڵاوبوونەوەی بابەتەکەش بەدواداچوونی کرد بەڵام هیچ بەڵگەیەکی جیاوازی دەست نەکەوت کە دەریبخات کە ئەو بابەتە هی حەسەن رەشیدی نیە.

بەڵام بەدواداچوونەکانی دواتر و چڕتری ناوەندی ڕۆژی کورد دەریخستووە کە ئەو بابەتە ئی کەسێکی تر بە ناوی “عەلی مورادی مەراغەیی” و خێزانەکەی بە ناوی “شاناز ئەبووبەکری” ـیە و پەیوەندی بە حەسەن ڕەشیدی، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری مهابادەوە نیە.

بەو بۆنەوە ناوەندی ڕۆژی کورد، وێڕای دەرخستنی ئەو ڕاستییە کە ئەو بابەتە پەیوەندی بە حەسەن ڕەشیدییەوە نیە و ئی دوو کەسی ترە کە ئاماژە بە ناوەکانیان کرا و لە بەشی لێکۆڵینەوەکانی دەنگ و رەنگی ڕژیمی ئێران لە مهاباد کاریان کردووە و خۆش خزمەتییان بە ڕژیم و خیانەتیان بە نیشتمان کردووە، داوای لێبووردن لە خوێنەرانی دەکات.

لە هەمان کاتیشدا دووپاتی دەکەینەوە کە کەسانی نیشتمانپارێز، ئامادە نابن لە ژیر هیچ درووشم و ناوێکدا خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەر ئاستێکدا بپاڵێونو کۆکردنەوەی دەنگ بۆ ڕژیم و هاندانی خەڵک بۆ پڕکردنی سەندەووقەکانی دەنگدان کە ڕەوایەت و مەشرووعییەت بۆ ڕژیم کۆدەکاتەوە، ناچتە خانەی نیشتمانپەروەرییەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت