ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی لەمەڕ نامەیەکی تەشکیلاتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

0
2173

ڕۆژی کورد: کۆمەڵێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە نامەیەکدا کە بۆ ناوەندی ڕۆژی کوردیان ناردووە، ڕوونکردنەوەیەک ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ڕای گشتی دەکەن.

دەقی نامەکە بەو شێوەی خوارەوەیە:

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

‎بەم جۆرە رای گشتی لەبابەت نامەیەکەوە کە لە ماڵپەڕێکی نزیک لە لایەنێکی کوردی دیاریکراو بە ناوی ئێمەوە بڵاوبووەتەوە ئاگادارکەینەوە کە:

‎١. ماڵپەڕی ناوبراو لەلایەن ئـێمەوە هیچ نووسراوەیەکی بۆ ڕەوانە نەکراوە تا بڵاوی کاتەوە. بڵاوکردنەوەی ئەو دەقە، کە نامەیەکی ناوخۆیی- تەشکیلاتی ماوەیەک پێش بووە، بێ گەڕانەوە وپرس بە ئەوکەسانەی کە ناویان هاتووە و ژێرپێنان و تێپەڕاندنی سنوورەکانی ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی و بۆ مەبەستی سیاسی بووە. ئەو نووسراوەی کە بڵاوکراوەتە جیاوازی لەگەڵ نووسراوەی ئێمە هەیەو دەتوانین بڵێین لە هەندێک شوێن و بڕگەدا بە قازانج و ویستی سیاسی و رێکخراوەیی دەستکاری کراوە.

‎٢. لە پێوەندی لەگەڵ ئەم پرسە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​دا، کۆمەڵێک هێرشی شەخسی و بێ حورمەتی بۆ سەر کەسایەتی واژۆکاران لە لایەن هەندێ کارگێڕانی فەیس بووکی کراوە. دیارە ئەوان تەنیا ئاستی کەسایەتی و ئەخلاقی خۆیان نوواندووە و ئێمە دانابەزینە ئاستی ئەوان.

‎ڵە گەڵ ڕێزدا

‎ئەنوەر موحەممەدی
‎ئەنوەر ئەسەدزادە
‎ئەمین سورخابی
‎بێهروز ئەمین پوور
‎حەمید بەهرامی
‎جەلیل ئازادیخواز
‎دیاکۆ مروەتی
‎سۆران پاڵانی
‎سالار پاشایی
‎فاروق وەکیلی
‎مێهدی قودوسی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.