ڕووسیە ڕاپۆرتی “لێبووردەیی ناونەتەوەیی” لەمەڕ سووریە ڕەد دەکاتەوە

0
1400

وەزارەتی بەرگری ڕووسیە، ڕاپۆرتی لێبووردەیی ناونەتەوەیی لەمەڕ کوژرانی خەڵکی ئاسایی و مەدەنی لە هێڕشە هەواییەکانی ڕووسیە بۆ سووریە و هەروەها ئەگەری ڕوودانی “جەنایەتی شەڕ” لەو وڵاتەی ڕەد کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەی ڕووسی “تاس”، ئیگۆر کۆناشنکۆف، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیە، وتەکانی ڕێکخراوی “لێبووردەیی نیودەوڵەتی” رەد کردەوە و لەو بارەوە کوتوویە: “قسەگەلێکی دووپاتە و هەڵپێچراون”.

ئەو لێدوان و ڕەد کردنەوەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕۆژی دووی بەفرانباردا ئەو ساڵدا لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوی لێبووردەیی نێودەوڵەتی لە ڕۆژی یەکی بەفرانباردا کوتی لانیکەم ٢٠٠ کەس لە هێڕشە هەواییەکانی ڕووسیە بۆسەر سووریە کوژراون.

ڕێکخراوی لێبووردەیی نێودەوڵەتی هەروەها دەڵێ: بەشێک لە هێڕشە هەواییەکانی ڕووسیا ڕاستەوخۆ بۆ سەر خەڵکانی سیڤیل و مەدەنی و شوێنە گشتیەکان بووە و ئەوەش وەک “تاوانی شەڕ” دێتە ئەژمار.

بەڵام وەزارەتی بەرگری ڕووسیە لە وڵامدا دەلێ: “لێبووردەیی نێودەوڵەتی” ناتوانێ وتەکانی خۆی بسەلمێنێت، بۆ هەموو لایەک ڕوونە کە جیهادیەکانی سووریە کەڵک لە یەکە سەربازیە بزۆک (گەڕۆک) ـەکان و بەتایبەتی کەڵک لە تویوتای پۆشتە و پەرداخ بە چەک و تەقەمەنی  بە کالیبری گەورەوە وەردەگرن.

هەروەها ڕێکخراوی “لێبووردەیی نێودەوڵەتی” لە راپۆرتەکەی خۆیدا کوتبووی: بەرپرسەکانی ڕووسیا دوای ئەنجام دانی هەندێک لەو هێڕشانە بە دژی خەڵکانی سیڤیل، یان بە گشتی ئەو هێڕشانەیان وەدرۆ خستۆتەوە یان ئەوەتا بێدەنگیان هەڵبژاردووە و لەهەمبەری بێدەنگ بوون.

هەڵبەت ئامار و ڕێژەی کوژراوانی سیڤیلی هێڕشەکانی ڕووسیا بۆسەر سووریە، پێدەچی زۆر زیاتر بێ لەوەی کە لێبووردەیی ناونەتەوەیی باسی لێوە دەکات و بۆ نموونە ڕۆژی سێ شەممەی رابردوو “چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە” کە بنکەکەی لە لەندەنە لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە کوژرانی لانیکەم ٧١٠ کەسی سیڤیل کرد لە سەرەتای هێڕشەکانی ڕووسیا تا ئێستا و لە سێ مانگی ڕابردوودا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت