ڕووسیە ئامادە نیە فڕۆکەی سیخۆ بە ئێران بفرۆشێت

0
924

ڕۆژی کورد: ئەسەدووڵا عەسگەر ئۆولادی، سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و ڕووسیە بە ڕۆژنامەی “شەرق”ـی گوتووە ڕووسیە ئامادە نەبووە هەواپەیمای سیخۆ بە ئێران بفرۆشێت.

عەسگەر ئۆوولادی هەروەها گوتی: “لە ئێستادا ڕووسیە هیچ سەرمایەگوزارییەکی لە ئێران نیە و هەرچەند ئێمە ئامادەبووین فڕۆکەکان لە ڕووسیە بکڕین بەڵام ئەوان پێیان نەفرۆشتین و بیانوویان گرت، ئێمە بەڕاستی نیازمان کڕین بوو بەڵام ئەوان پێیان نەداین، ئەوەش دوای ئەو هەموو هاتووچوویە بوو کە بۆ ڕووسیەمان هەبوو”.

ئۆوولادی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ: “ڕووسیە لە حاڵێکدا ئامادە نیە فڕۆکەی خۆی بە ئێمە بفرۆشێت کە فڕۆکەکانی ئەوان زۆریش باش نین، ڕووسەکان هیچ حەزێکیان لە ئێستادا بۆ سەرمایەگوزاری لە ئێران نیە و زۆرتر حەز دەکەن ئێمە لە وڵاتی ئەوان سەرمایەگوزاری بکەین”.

لە ماوەی ڕابردوودا، تورکەمەنستان ـیش گازی خۆی لەسەر ئێران داخست و چیتر ئامادە نیە گاز بۆ ئێران هەناردە بکات، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ سەر قەرزی نیزک بە ٢ میلیاردیی ئێران بە تورکەمەنستان.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت