ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێگای کامیاران-کرماشان ٨ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

0
1168

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ شەممە ٣ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە هۆی وەرگەڕانی ماشێنێک لە جۆری “پیکان” لە جادەی کامیاران_کرماشان ٨ هاووڵاتیی بوونە قوربانی و چوارکەسیان لەو ڕووداوەدا، گیانیان لە دەست دا.

ئەو ڕووداوە لە ٢٥ کیلۆمێتری کامیاران بۆ کرماشان ڕوویداوە و هۆکارەکەش بە هۆی کۆن بوون و تەقینی لاستیک پەیکانەکە بووە.

بەپێی زانیاریی ماڵپەڕ و سەرچاوە ناوخۆییەکان، هاژووتوانی پەیکانەکە و یەکێک لە موسافیرەکان دەستبەجی گیان لە دەستدا و دوو کەسی دیکە لە ڕێگای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لە دەست داوە.

لەو ڕوداوەدا، چواركەس  و چواركەسی تریش بە سەختی بریندار بوون.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت