ڕووداوی هاتوچۆ له‌ بۆكان ٢٠ قوربانی بەدواوە بوو

0
1134

ڕۆژی كورد: لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان سێ ماشین لە جۆری سەواری و مینوبوسێکدا لەجادەی بۆکان_میاندواو، پێنج هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و ١٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەو ڕووداوە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، کاتژمێر شەشی بەیانی ڕوویداوە.

له‌و پێوه‌ندییه‌ دا هه‌واڵده‌ریی كوردپا بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ کوژراوەکانی ئەو ڕووداوە موسافیرانی نێو سەوارییەکە بوون کە لەو ڕووداوەدا دەستبەجێ هەر پێنج کەسیان گیانیان لەدەست دا و بریندارەکانیش موسافیرانی ناو مینوبوسەکە بوون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە شوناسی گیان لەدەستداوانی ئەو ڕووداوە ناڕوونە.

بەڕێوبەری تۆڕی بێهداشت و دەرمانی شاری بۆکان لە وتوێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی فارس ڕایگەیاند: بریندارەکان بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری بۆکان کراون و لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دان.

محەممەد عەباسی، هەروەها بارودۆخی تەندروستیی برینداربووەکانی ئەو ڕووداوەی بە باش وەسف کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت