ڕووداوی هاتووچۆ لە نیوان سنە-کامیاران، ١٢ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

0
790

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نیوان سنە-کامیاران، ٣ کەس گیانیان لە دەست داوە و ٩ کەسیش بریندار بوون.

ئەو ڕووداوە ڕۆژی هەینی ١٠ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی لە گەردەنەی دەرەکە، هەڵکەوتوو لە ٢٠ کیلۆمیتریی ڕێگای نێوان سنەی بۆ کامیاران، هاتۆتە ئاراوە.

لەو ڕووداوەدا ٣ ماشێنی پاترۆڵ، پێژۆ و پرایدێک، لێکیان داوە.

سەرەڕای ئەوەی کە زستانی ئەمساڵ، لە سەرجەم شوێنەکانی کوردستان، بەفرێکی بەرچاو باریوە بەڵام تا ئێستاش هیچ خزمەتگوزارییەکی ئەوتۆ لە رێگاوبانەکانی کوردستان دابین نەکراوە. تووشیی ڕێگاکان و بوونی بەفری زۆر و ناستانداردبوونی ڕێگاوبانەکان، تا ئێستا چەندین کارەساتی هاتووچۆی لێکەوتۆتەوە و چەند کەس گیانیان لە دەست داوە و بریندار بوون.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت