ڕووداوی هاتووچۆ لە سەردەشت ٦ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

0
1351

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە سەردەشت، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچوو لە شاری سەردەشت، ٦ کەس کوژران و بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی هەڵدێرانی ترۆمبیلێکی ستەیشێن لەندکرۆیزێر بۆ ناو دۆڵێک، ٥ کەس کوژراون و ١ کەسیش بە توندی بریندار بووە.

چوار کەس لە کوژراوەکان خەڵکی گوندی بێتووشی ناوچەی ئالانی سەر بە شاری سەردەشتن و کەسەکەی تر خەڵکی گوندی دولکانی ناوچەی ئالان ـە.

ناوی کوژراوەکان بەو شێوەی خوارەوەیە:

ساڵح محەممەدی، کەریم محەممەدی، جەلال ئیبراهیم بوور و محەممەد ئیبراهیم زادە، هەر چواریان خەڵکی گوندی بێتووش و نیگار ئەحمەدزادە، خەڵکی گوندی دولکان.

ناوی کەسی بریندار تا ئێستا بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد ڕوون نیە بەڵام دەگوترێ لە دۆخێکی جەستەیی خراپ و ناجێگیر دایە.

ناوچەی ئالانی سەردەشت یەکێک لەو شوێنە سنوورییانەی کوردستانە کە تا ئێستاش رێگاوبانی قیری نیە و ڕژیم کەمترین سرنجی بەو ناوچەیە نەداوە و ڕێگاوبانەکان هەموو کوێستانی و شاخاوین و بەو هۆیەشەوە هاووڵاتیان ناچارن بە ترۆمبیلی تایبەتی بارهەڵگری هاتووچۆ بکەن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت