ڕووبەندی ژنانە لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی، یاساغ دەکرێت

0
1890

بۆ ساڵى 2017 دا پرسى قەدەغەکردنى ڕووبەند، دەبێتە پرسى دانیشتنەکانى پەرلەمانى چەندین وڵاتی ڕۆژئاوایی

ڕۆژی کورد: بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی “تێلێگراف”، مشتومڕى لایەنە سیاسیەکانى بەشێک لە وڵاتانى جیهان لەمەڕ پرسى قەدەغەکردنى پۆشینى بورقا بەردەوامە و پێدەچێت ساڵى داهاتوو ئەو پرسە ببرێتە پەرلەمانى ئەو وڵاتانە.

پۆلین هانسن، ئەندامی پەرلەمانى ئوسترالیا کە لەسەر لیستى پارتى یەک نەتەوەى ئەو وڵاتەیە و بە لیستى ڕاستڕەوەکان ناودەبرێت، دەڵێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکانى پەرلەمان لە ساڵى داهاتوودا گوشارەکانی دەستپێدەکاتەوە بەمەبەستى قەدەغەکردنى پۆشینى ڕووبەندی ژنانە لەو وڵاتە.

وتەکانى ئەو ئەندام پارلمانە هاوکاتە لەگەڵ لێدوانەکانى ڕاوێژکارى ئاڵمان، ئەنگێلا مێرکل لە  دوایین کۆنگرەى پارتەکەیدا کە تێیدا ئاماژەى بەوە کرد کە داپۆشینى تەواوى ڕووخسار یان دەموچاو لە ئەڵمانیا شتێکى نەگونجاوە، بۆیە پێویستە داپۆشینى تەواوى ڕووخسار لەهەرشوێنێکدا کە پێویست بکات لەڕوى یاساییەوە قەدەغە بکرێت.

هەروەها سەرۆک وەزیرانى ئوسترالیا ڕایگەیاند ئوسترالیا لە ئەوروپا جیاوازە و ڕایگەیاند، ئەوەى لە ئوروپا ڕوودەدات دەرئەنجامى لێشاوى کۆچى نایاساییە بۆ ئەو وڵاتانە و ئوروپا کۆنتڕۆڵى بەسەر سنوورەکانیدا نەماوە.

بە وتەى سەرۆک وەزیرانى ئوسترالیا، پێویستە لە پاراستنى سنورەکانیان بەردەوام بن. ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ سیاسەتە توندەکانى ئەو وڵاتە لەبەرامبەر کۆچبەرانى زەریایى قاچاخدا کە بەجۆرێکە هەر کەسێک بیهەوێت بە قاچاخ و لەڕێگەى بەلەمەوە خۆى بگەیەنێتە ئەو وڵاتە، دەستگیردەکرێت و ڕەوانەى ئەو وڵاتە دەکرێتەوە کە بەبەلەمەکە لێوەى هاتووە.

 دواجاریش ڕایگەیاند ووڵاتانى کۆمۆنوێڵس پشتگیرى لە بیرۆکەى قەدەغەکردنى ڕووبەندی ژنان  ناکەن.

لەلایەکى ترەوە، پارلمانى هولەندیش، مانگى ڕابردوودا. یاساى قەدەغەکردنى ڕووبەندی ژنانەی لە هەندێک شوێنى گشتی وەک خوێندنگە و نەخۆشخانەکاندا پەسەند کرد و تا ئێستاش چەندین وڵاتى جیهان و ئوروپا و لەوانەش فڕانسەو بلژیک و بولگاریا و چاد، یاساى قەدەغەکردنى ڕووبەندی ژنانەیان پەسند کردووە

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت