ڕوحانی: لاواز کردنی ڕێبەر، لاواز کردنی هەموومانە، دەبێ دەوڵەت شوێن کەوتووی ڕێبەر بی

0
560

شەوی یەکشەممە ٨ی خاکەلێوە، حسەن ڕووحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە یەکەم کۆبوونەوەی هەیئەتی دەوڵەت لە ساڵی ونێی هەتاویدا باسی لە ڕێڕەوی بێ ئەملاوئەولا لە رێبەری ئێران، عەلی خامنەیی کرد و گوتی:  “بەئاشکرایی دەیڵێم کە لاواز کردنی رێبەر، لاواز کردنی گشت لایەکمانە.

ڕوحانی بەردەوام بوو و گوتی: “ڕاشکاوانە دەڵێن کە ڕێبەر، ڕێبەری گشت لایەکمانە، بە پێی پێوەرە شەرعی، یاسایی و نەتەوەییەکان، دەوڵەت بە تەواوی ڕێڕەوی لە فەرمایشتەکانی ڕێبەری دەکا و هەر ژات ئەمر بکەن، ڕێک وەک خۆی جێ بە جێی دەکەین”

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەه اگوتی: “مەزنایەتی ڕێبەری، مەزنایەتی هەموومانە، مەزنایەتی وڵات و ڕژیمە و لاوازکردنی ڕێبەر، لاواز کردنی گشت لایەکمانە بە وڵات و ڕژیمەوە”

ڕوحانی هەروەها لەمەڕ پرسە ناوخۆییەکانی ئێران گوتی: “بەداخەوە هەندێ کەس و لایەن بەدوای دووبەرەکییەوەن و ئاژاوە دەنێنەوە”.

ئەو قسانەی حەسەن ڕوحانی لە دوای ئەوە دێن کە بەشێک لە تووندئاژۆکانی ڕژیم، بە دژی دەوڵەتەکەی و رێککەوتنی بەرجام دەدوێن و لە دوایین نوێژی هەینی تارانیشدا ئەحمەد خاتەمی، پێش نوێژیهەینی تاران، ڕوحانی دایە بەر پەلاماری ڕەخنەی خۆی، هەروەها خودی عەلی خامنەیی، رێبەری ئێستای ئێرانیش بە دژی ئەو ورێککەوتننامەیە لێدوانی داوە.

ئەحمەد خاتەمی لە قسەکانی نوێژی هەینی خۆیدا گوتی: ئەوانەی کە باس لە بەرجامی ٢ و ٣ دەکەن و هیوایان بە ڕۆژئاوایە دەبێ باش سەرنج بدەنە قسەکانی بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا و تێبگەن کە ئەوان چۆن بێ ڕێزی بە گەلی ئێران دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.