ڕوحانى: دەست تێوەردان لە عێراق و سورىە بوە هۆى سەرکەوتنمان لە دانوستاندنەکانى ناوەکى

0
794

ڕوحانى کە لە چاوپێکەوتنەک لە گەڵ بنەماڵەى شەهیدانى “برجام “و ناوەکى و زۆربەى گروپی دانوستانکارى ئێران لە گەڵ ولاتانى ڕۆژئاوا باس لە چونیەتى سەرکەوتن لەو دانوستاندنانە کرد.

روحانى گوتى:” من سپاسی برای خپشەویستم دوکتور لاریجانی دەکەم، ئەگەر هێزە چەکدارەکانی ئێمە ئاسایشی وڵاتیان نە}اراستبا و  دەست تێوەردانى ئێمە لە سوریە و عیراق  بوە هۆى ئاسایشی دانوستاندنەکان ئەگەر ئەو دەست تێوەردانە نەبو ئەوا نەمان دەتوانى ئەو دەرئەنجامە بەدەست بێنین.  ئەگەر فەەرماندە بوێرەکانی ئێم ەلە بەغدا و سامرا و فەلووجە و ئەلرومادیەو …. خۆڕاگریان نەکردبا و ئەگەر لە دیمەشق و حەلەب، یارمەتی سووریەیان نەدابا و ئەگەر ئازایەتی و بەجەرگی ئەرتەش، سپا و بەسیج و ناجا نەبوا، ئێمە ئاسایشێکی وامان نەدەبوو تا ئاوا بە باشی دانووستان بکەین.

لە بەشێکى ترى وتەکانى باس لە کرنۆش بردنى ئویاما بۆ خامنەى کرد و گوتى “سەرئەنجام ئۆباما باوەڕى هێنا بە فەتواى خامنەى کە چەکى ناوەکى حەرامە هەر ئەمەش وا دەکا کە فەتواو بڕیارەکانى خامنەى لە دونیا ڕێزى لیبگیرێت و ئەمەش نیشانەى کڕنۆش ئۆباما لە بەرامبەر خامنەىە.

شایانى باسە لە درێژترین گفتوگۆکانى مێژوو سەبارەت بە چەکى ناوەکى وڵاتانى ڕۆژئاوا لە گەڵ ئێران ئەنجامى دا گەمارۆکانى لە سەر ئێران هەڵگرت و ئێرانیش یڕیار لە پاشگەز بونەوە خۆى ڕاگەیاند لە پیتاندنى ئورانیوم بە رادەیەک کە ببێتە هۆى  دروست کردنى چەکى ناوەکى.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.