ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی 22 ڕێکخراوی نێونەتەوەیی دیفاع لە مافەکانی مرۆڤ لە سەر مانگرتووەکانی سیاسی کوردی زیندانی ورمێ

0
610

بە دەست پێشخەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ، 22 ڕێکخراوی نێونەتەوەیی دیفاع لە مافەکانی مرۆڤ،
لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن کە کە هەرچی زووتر بە دەنگ داواکاریەکانی زیندانیانی سیاسی کورد کە ماوەی مانگێکە دەستیان بە مانگرتن کردووە، بچێ. ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکەر لە مافەکانی مرۆڤ کە لە خوارەوەداناویان هاتووە، داوا لە حکومەتی ئێران دەکەن کە هەرچی زووتر بە دەنگ داواکاری زیندانیانی سیاسی کورد کە ماوەی مانگێکە دەستیان بە مانگرتن کردووە و وەزعی تەندروستی و سەلامەتیان لە مەترسی دایە، بچێ. هەروەها هەموویان بەگشتی داوا لە حکومەتی ئێران دەکەن کە بە پەروەندەی ئەو زیندانیانەدا بچێتەوە بەهۆی ئەوەی کە مافەکانیان پێشێل کراوە. ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردانە کە لە زیندانی مەرکەزی ورمێ زیندانی کراون، لە رۆژی 20.11.2014 دەستیان بە مانگرتن کردوە بۆ ئەوەی کە نارەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە هەلومەرجی ناو زیندان دەرببرن. ئەوان بەگشتی داوا دەکەن کە لەناو گرتووخانەکە دا بەشی زیندانیانی سیاسی لە کەسانی مەترسیدار کە بۆ نموونە بەهۆی تاوانی گەورەی وەک کوشتن دەسبەسەر کراون، جودا بکرێنەوە، و هەروەها ئەو جۆرە کەسانە لە بەندی 12 ی زیندانی ورمێ کە تایبەت بە بەندکراوە سیاسیەکانە جێگیر نەکردرێن. ئەوە لە کاتێکدایە کە بە پێی یاسای ئێرانیش دەبێ جوداکاری لەمشێوەیە بۆ زیندانیانی سیاسی هەبێ و ئەوان بەشێوەیەکی باش مامەلەیان لەگەڵ بکرێ. خانم شیرین عەبادی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و براوەی خەلاتی نۆبل دەڵێ: “لە یاسادا گرنگترین شت ئەوەیە کە کار بە یاسا بکردرێ. بەداخەوە، لە ئێران کەسانی پێوەندیدار یاساکان لە پشت گوێ دەخەن و یان کاریان پێناکەن”. و هەروەها دەڵێ: ” جودانەکردنەوەی بەندکراوە سیاسیەکان لەگەل ئەو کەسانەی کە بەهۆکاری دیکەوە زیندانی کراون، بۆتە هۆی ئەوەی کە هەموو بەیەک چاو سەیر بکردرێن و هەلسوکەوتی ناشیرین لەگەل زیندانیە سیاسیەکان بکردرێ”. بەرپرسانی زیندان تا ئێستا بە هەرەشەی کوشتن، لێدان و گواستنەوە بۆ گرتووخانەکانی باشووری وڵات، هەولی ئەوەیان داوە کە ئەو بەندکراوانە بخەنە ژێر گوشارەوە بۆ ئەوەی کە ناچاریان بکەن کە واز لە مانگرتنەکەیان بهێنن. بەلام بەندکراوەکان رایانگەیاندوە کە ئەوان تا بەدەستهێنانی مافەکانیان لە مانگرتن بەردەوام دەبن. بەپێی دوایین زانیاریەکان رەزا رەسولی، یوسف کاکەمامی، شێرکۆ حەسەنپوور، سیروان نەجاوی، عەبدوڵڵا عمومی و هەروەها محەممەد عەبدوللاهی لە ئاکامی ئەو مانگرتنە یەک مانگەیەدا لە دۆخیێکی تەندرووستی مەترسیداردا دەژین. بە پێی مادەی 39 ی یاسای بنەرەتی کۆماری ئیسلامی هەڵسوکەوتی دژبەر لەگەل کەرامەتی کەسانی بەندکراو قەدەغەیە. جگە لەمەش هەندێک بەند و یاسای دیکە داوای جوداکاری لەنێوان بەندکراوەکان دا دەکەن بەپێی ئەو تاوانانهی کە ئەنجامییان داوە. بە پێچەوانەی بەڵێنییەکانی حکومەتی تازە دەستبەکاربوو، ژمارەی ئەو کەسانەی کە سەر بە کەمایەتییە نەتەوەییەکانن و لەگەڵ زیندانی کردن، ئەشکەنجە و ئێعدام رووبەروون لە زیادبووندایە. بە پێی زانیاریەکانی رێکخراوەکانی داکۆکیکەر لە مافەکانی مرۆف ئێستا 900 کەس بە هۆکاری سیاسیی و یان عەقیدەیی گیراون، 400 یان کوردن. ئەو رێکخراوانە لەو باوەرەدان کە زرۆینەی ئەو 27 کەسە کە مانیان گرتووە، سزا دراوەن لە پێوەندی لەگەل مافە سەرەتاییەکانی ئەوان واتە ئازادی رادەربرین و ئازادی کۆبوونەوە وهەبوونی رێکخراوە و هەروەها بە شێوەیەکی ناعادڵانە دادگایی کراوون. هەروەرها 10 کەس لەو بەندکراوانە کە بە سزای لەسێدارەدان حوکم دراون، تاوانەکانیان گرێدراوە بە مەترسی خستنی “ئەمنیەتی نیشتمانی”. بارودۆخی بەندکراوانی سیاسی کوردی گرتووخانەی ورمێ نموونەیەکی بەرچاوە لە باردۆخی مەترسیداری بەندکراوەکانی گرتووخانەکانی ئێران. و هەروەها ئەو توندوتیژیە جەستەییانە و مەترسیانەی کە لەسەر ژیانی بەندکراوان هەیە و لە سەرەوەدا باسیان کرا بە ئاشكرا دژایەتیان لەگەل یاسا نێونەتەوەییەکان، بەتایبەت مادەی 7ی کۆنڤێنسیۆنی پێوەندیدار بە مافە سیاسیی ومەدەنییەکان هەیە کە ئێران واژۆی کردوە و هەموو چەشنە ئەشکەنجە و هەلسوکەوتێکی نامرۆڤانە و توندوتیژانە قەدەغە دەکات. تەیموور ئەلیاسی، نوێنەری کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان ئێران-ژنێڤ، لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێ: “زیندایانی سیاسی کورد دەیانهەوێ بە دونیا بڵێن کە ئەوان چاوپۆشی لە مافەکانی خۆیان ناکەن و بێزارن لە پێشێلکردنی مافەکانیان لە لایەن کۆماری ئیسلامی” و “ئێمەش دەمانهەوێ پێیان ڕابگەیەنین کە پشتگیری لە داوا ڕەواکانیان دەکەین و لە بیریان ناکەین و کۆماری ئیسلامی بەرپرسیاری ژیانی ئەوانەو خوازیارین کە مافەکانیان بپارێزرێن” لە پێوەندی لەگەل مانگرتنی بەندکراوانی سیاسیی گرتووخانەی ورمێ رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەلەی مەدەنی واژۆکەری ئەو بەیاننامەیە، ئەو داواکارییانەی خوارەوە ئاراستەی کاربەدەستانی حکومەتی ئێران دەکەن: ئا. پێویستە هەرچی زووتر و بەبێ مەرچ زیندانیانی سیاسیی گرتووخانەی ورمێ لە کەسانی دیکە کە به تاوانهكانی دیكه سزادراون جودا بکرێنەوە ب. دەبێ زیندانیانی سیاسیی خزمەتگوزاری تەندروستی و پێویستیان بۆ دابین بکردرێ پ. دەبێ زیندانیانی سیاسی لەهەر چەشنە ئەشکەنجەیەک بەدوور و پارێزراو بن ت. دەبێ دووبارە چاو بە پەروەندەی زیندانیانی سیاسیی ورمێ دابخشێنرێتەوە و سزای لەسێدارەدانیان لەسەر لاببرێ. و هەروەها دەبێ هەموو ئەوانەی کە تەنیا بەهۆی پێشێل کردنی مافە سەرەتاییەکانیان وەک ئازادی رادەربرین و یان ئازادی پێکهێنانی کۆرو کۆمەلە بەندکراون، ئازاد بکرێن. ناوی زیندانیانی سیاسی ئەو دە کەسەی کە مەترسی سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە: سامی حوسێنی، جەمال محەممەدی، بێهروز عەلاخانی، ئەحمەد سولەیمان، سامان نەسیم، سیروان نەجاوی، ئیبراهیم عەیسپور، عەلی ئەفشاری، رزگار ئەفشاری و هەروەها محەممەد عەبدوللاهی هەروەها ئەو17 کەسە لە مانگرتووان کە بە شەش مانگ بۆ 34 ساڵ زیندانی سزا دراون: مەسعود شەمس نەژاد، شێرکۆ حەسەنپوور، عەبدوللا بیسلون، یوسف کاکە مەمی، عوسمان مستەفاپوور، مستەفا عەلی ئەحمەد، عەبدوللا عمومی، وەلی ئەفشاری، کەیهان دەروێشی، مستەفا داودی، شۆرش ئەفشاری، خزر رەسول مروەت، محەممەد عەبدوللا بەخت، ئەمیر مەلادوست، ئەحمەد تەموی، جەعفەر ئەفشاری، و هەروەها رەزا رەسولی. ناوی ڕێکخراوەکانی پشتیوانی ئەم ڕاگەیندراوە هاوبەشە:
1) کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران-ژنێڤ، تەیموور ئەلیاسی، نوێنەر لە نەتەوەیەکگرتووەکان
2) ناوەندی دیفاع لە تێکۆشەرانی مافی مرۆڤ، شیرین عیبادی، خاوەنی خەڵاتی ئاشتی و پارێزەر
3) ڕێکخراوەی فەرانسەوی پێکەوە خەبات بۆ نەهێشتنی سزای لە سێدارەدان، رافایڵ شنۆی- هەزان، سەرۆک، فەرانسە
4) ڕێکخراوی نێونتەوەی پارێزەرانی مافی مرۆڤ، دوکتۆر کارن پارکر، ئەمریکا
5) ڕێکخراوی نێونەتەوەیی پەڕەپێدانی خوێندن، لیدیا برۆزن، سەرۆک، ئەمریکا
6) ڕێکخراوی سویسی نەتەوە مەترسی لە سەرەکان، کریستۆ ویدمێر، سەرۆک، سویس
7) ڕێکخراوی عەداڵەت بۆ ئێران، شادی سەدر، سەرۆک، لەندەن
8) ڕێکخراوی ئیتیحاد بۆ ئێران، فیروزە مەحموودی، سەرۆک، ئەمریکا
9) ناوەندی بروومەندی عەبدوڕەحمان، ڕۆیا بروومەند، سەرۆک
10) ناوەند مەدارەکی مافی مرۆڤی ئێران، ڕاد سەنجابی، سەرۆک
11) ڕێکخراوی تاسیر بر ایران، سەرۆک مانی مستەفەویی، نیویۆرک
12) ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، مەحموود موقەدەم – ئەمیری، سەرۆک
13) کەمپەینی نێونەتەوەیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، هادی قایمی، سەرۆک
14) عرسە سوم، کامران عشتاری، سەرۆک
15) کۆمەڵەی دیفاع لە زیندانیانی سیاسی ئازەری لە ئێران، عەلی رەزا قولەنجو، نوێنەر
16) گرووپی بەلووچی بۆ مافەکانی مرۆڤ، مۆحەممەد ئەربابی، هاوسەرۆک
17) ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی ئەحوازی ئوروپا، ئیبراهیم ئەل – عەرەبی، سەرۆک
18) کۆمیسیۆنی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤی هاوجنس گرایان، جسیکا ستێرن، سەرۆک
19) ڕێکخراوی چالاکانی مافی مرۆڤ، کەیوان ڕافیعی، سەرۆک
20) ڕێکخراوی سماڵ میدیا، دوکتۆر مەحموود عەنایەتی، سەر ۆک، لەندەن
21) ڕێکخراوی تەبایی نێونەتەوەیی، موحەممەد مستەفایی، سەرۆک
22) ڕێکخراوی ئەڵمانی نەتەوە مەترسی لە سەرەکان، کەماڵ سیدۆ، نوێنەر، ئەڵمان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.